لەعێراق 111 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-14       395       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، توشبونی 111 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: 62 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 111 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 70 حاڵەت، بەسرە: 33 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، میسان: 5 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت، سلێمانی: 1 حاڵەت.

بەڵام بەپێی بەیاننامەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمار نەكراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 62 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 33 حاڵەت، بەسرە: 14 حاڵەت، كەربەلا: 4 حاڵەت، كەركوك: 3 حاڵەت، موسەننا: 6 حاڵەت، زیقار: 2 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە سێ هەزار و 143 كەس و لەوانە 115 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 28 كەسیان چاكبونەتەوەو یەك هەزار كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×