2020-05-20   696     
وه‌زیری به‌رگریی ئێران، ئه‌میر حاته‌می،”به‌دڵنیایییه‌وه سیاسه‌تمان له‌و بابه‌ته‌دا روونه. رێگه به هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناده‌ین. وه‌ك ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌زانن هیچ دوودڵنین له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردان”.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران، ئه‌میر حاته‌می هۆشداری دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگرانه‌ی سه‌ربه وڵاته‌كه‌ی كه سووته‌مه‌نی ده‌گوازنه‌وه بۆ ڤێنیزوێلا، ئه‌وا وه‌ڵامی تاران بۆ واشنتۆن ”یه‌كلاكه‌ره‌وه و پێداگرانه” ده‌بێت.
ئه‌میر حاته‌می دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له تارانی پایته‌خت له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگرانه‌ی له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی ڤێنیزوێلا كراون كه كێشه‌ی بانزینی هه‌یه.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران، ئه‌میر حاته‌می باسی له‌وه كرد كه ده‌ستوه‌ردان له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ئاسایشی جیهانگیریه و گوتی: ”به‌دڵنیایییه‌وه سیاسه‌تمان له‌و بابه‌ته‌دا روونه. رێگه به هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناده‌ین. وه‌ك ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌زانن هیچ دوودڵنین له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردان”.
ئەو وتیشی، ”له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌رداندا، وه‌ڵام یه‌كلاكه‌ره‌وه و پێداگرانه ده‌بێت”.
– ئه‌مریكا له هه‌وڵی رێگرییکردنه له بازرگانی نێوان ڤێنیزوێلا و ئێران كه سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندوون
ڤێنیزوێلا كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتە لە جیهان، به‌هۆی سزاكانی سه‌ری و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه ناتوانێت به‌پێی پێویست پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی كار پێ بكات، ئێرانیش دووچاری ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یدا.
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ مانگی رابردوو داوای هاوكاری له ئێران كرد به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌بێ سووته‌مه‌نی.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڤێنیزوێلا، ئێلیۆت ئابرامس له ٣٠ نیساندا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئێران به فڕۆكه ئه‌و تیمه‌ی ره‌وانه‌ی ڤێنیزوێلا كردووه كه كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته پێویستی پێیه‌تی، له به‌رامبه‌ریشدا زێڕی له ڤێنیزوێلا كڕیوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكیدا كه ١٣ی ئایار به پشت به‌ستن به زانیاری چاودێری كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی سه‌ربه ئێران له به‌نده‌ر عه‌باس-ه‌وه به‌ره‌و ڤێنیزوێلا به‌ڕێكه‌وتوون. دوای ئه‌وه به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، باسی له‌وه كردبوو كه ئه‌و رێگریانهیان تاوتوێ كردووه كه ده‌گیرێنه‌به‌ر له‌باره‌ی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگرانه‌ی ئێران ره‌وانه‌ی ڤێنیزوێلای كردوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤێنیزوێلا، جۆرج ئاریازا له ١٤ی ئایاردا له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مریكا گێچه‌ڵی به‌و كه‌شتییانه كردووه كه بانزین ده‌هێنن بۆ ڤێنیزوێلا و رایگه‌یاند ”ئه‌وه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییانی ڤێنیزوێلایه”.
روون نییه به‌رپرسانی ئه‌مریكی چۆن وه‌ڵامی ناردنی سووته‌مه‌نی ده‌ده‌نه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ڤێنیزوێلا و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا راگه‌یاندنی ئێران باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا چوار كه‌شتی جه‌نگیی و فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری ره‌وانه‌ی ده‌ریای كاریبی كردووه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌و كه‌شتییه سووته‌مه‌نی هه‌ڵگرانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی ڤێنیزوێلا كراون.