هونەرمەند عەتا چاوشین بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
  2020-06-22       1599       

هونەرمەند عەتا چاوشین، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا.

ئاوێنه‌: جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی، شێخ عەبدوڵا ئەحمەد رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند ( عەتا چاوشین) لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە شاری سلێمانی گیانیلەدەستداوە.
رۆژی چوارشەممە 17ی حوزه‌یرانی 2020 هونەرمەند عەتا چاوشین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و ئەو کات جەزا کەریم، ناسراو بە جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میلـلی رایگه‌یاند، "داوادەکەین فریای ئەو هونەرمەندە بکەون، تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و پێویستی بە پلازمای خوێنە".
لە پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە هونەرمەندان، یاسین قادر بەرزنجی، ئازادی مەحموودە فەندی و نەرمین کاوانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هونەرمەند عەتا چاوشین، لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و چەندین بەرهەمی گۆرانیی هەیە.
لە ئێستادا کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم، سێ هەزار و ٨٦٥ کەسە لەو ژمارەیەش ١١٠ کەس گیانیانلەدەستداوە، هەزار و ٣٩٢ توشبوش چاکبونەتەوە.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×