كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگیرابێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ پچڕانێك له‌كاره‌كانیاندا نیه و به‌رده‌وامن له‌كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه".
جومانه گلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە لێدوانێكدا بە خەندان-ی رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسیان له وه‌ستاندنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به ته‌واوه‌تی نادروستن، كۆمسیۆنیش به‌بێ هیچ پچڕانێك به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمسیۆن به‌پێی خشته‌ی كاتی خۆی به‌رده‌وامه له‌كاركردن، كاره‌كانیش به هه‌مو ڕێكاره جیاوازه‌كانی به‌رده‌وامن به‌بێ هیچ پچڕانێك".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای له کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه تەواوی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگرن.