ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، لە سنوری هەنگەژاڵی بانە پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنور و گروپێکی نەناسراو هاتە ئاراوە و لە ئاکامدا یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و دو سهربازی دیکەش برینداربون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بەرەبەیانی ئهمڕۆ پێنجشەممە 02-05-2024 لە سنوری هەنگەژاڵی بانە پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنور و هێزێکی نەناسراو هاتوەتە ئاراوە و لە ئاکامدا یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران كوژراوه.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو كهسهی كوژراوه ناوی فەرزین دلیان-ه و خەڵکی کرماشانه و دو سهربازی دیکەش له ریزهكانی سوپای ئێران برینداربون.
هاوکات هەر لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە سەر بە سوپای پاسدارانە، لەزاری محەممەد عارف سپێهری، فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووریی پارێزگای سنە پێکدادانەکەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند سەربازێکی ئێران کوژرا و دوو سەربازی دیکەش لەگەڵ کارمەندێک بریندار بوون.
تائێستاش هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریێتی رووداوەکەی سنووری هەنگەژاڵی بانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.