کێشەی نەمانی ئۆکسجین لەنەخۆشخانەی رزگاری
  2020-07-31       2981       
د. شایان عەسکەری
دوا بەدوای سەردانی مەیدانیمان بۆ نەخۆشخانەی رزگاری، بۆ بەدواداچوونی کێشەی نەمانی ئۆکسجین،
رۆژانە ٥ بۆ ٦ نەخۆش بەھۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی رزگاری گیان لەدەست دەدەن، ئەمرۆ تا نوسینی ئەم ڕاپۆرتە٤ نەخۆش گیانیان لەدەست داوە، بەشێک لە پزیشکەکان دەڵێن بە ھۆی نەمانی ئۆکسجینەوە بووە.
بۆ ماوەی دوو کاتژمێر مونەززیمی ئۆکسجین ،ئۆکسجینی پێدا نەھاتووە.
پزیشکەکان پێشبینی دەکەن دۆخەکە بەرەو خراپتر بڕوات.
١-لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە کارگەی ئۆکسجینی نەخۆشخانەی رزگاری لەکار کەوتووە.
٢-ژمارەی ئامێری رێکخەری ئۆکسجین(منظم)، ١٣٠ دانەیە، لەکاتێکا ٢٣٠ نەخۆش لە نەخۆشخانە داخلن، واتا بەشێکیان دەبێ بە بوتڵ ئۆکسجینیان بۆ دابین بکرێ.
٣-چەند کارگوزارێک ھەمیشە لە رێگای سەرخستن و داگرتنی بوتڵی ئۆکسجینن، ئەمە پراکتیکی نیە.
٤-کاتێک نەخۆشخانەی رزگاری دروست کراوە، ژمارەی نەخۆش کەم بووە و ھەندە پێویستیان بە ئۆکسجین نەبووە.
٥-لە کارگەی ئۆکسجینی بازیانەوە ، ئۆکسجینی شل دەکردرێ و دەھێنرێتە نەخۆشخانەی رزگاری.
٦-پزیشک و کارمەندی تەندروستی بەردەوام لە قاوش نین، رۆژی دووجار سەر لە نەخۆش دەدەن،بێ مووچەیی کاریگەری ھەیە.
٧-لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا، دووجار سەردانی نەخۆشخانەی رزگاریم کردووە، ھەردوو جارەکە قاووش و ڕارەوەکە زۆر پیس بوو و تەنەکەی زبڵی بەردەم قاووشەکان پڕە لە زبڵ و سەرەو رێژ بووە.
٨-ساردکەرەوەی مەرکەزی لە کار کەوتووە، ناچار بوون سپلت بکڕن کە لە رووی زانستیەوە تەندروست نیە.
چارەسەر:
١- دابین کردنی مووچە بۆ ھەموو ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستیانەی، لە قاووشی کۆرۆنا کار دەکەن لە ھەموو پارێزگاکان، جگە لەوەش پێویستە دەرماڵەی تایبەت بە کۆرۆنا دابین بکرێت.
٢-چاک کردنەوەی کارگەی ئۆکسجینی نەخۆشخانەی رزگاری بە زووترین کات،  پێشبینی دەکرێ دۆخەکە بەرەو خراپتر بروات.
٣- قەرەبوو کردنەوەی ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە نەخۆشخانە بوونە و لەبەر کەمی یا نەبوونی ئۆکسجین ناچار بوونە خۆیان بوتڵی ئۆکسجین بکڕن، ئەمە بۆ ھەموو پارێزگاکان ڕاستە.
٤-پێویستە بەردەوام پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە قاووش بن.
٥- کڕینی ئامێری پڕکردنەوەی بوتڵی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەی رزگاری ، تا بتوانن لە کارگەی مەرکەزی خۆیان بوتڵەکانیان پڕ کەنەوە.
٦-دابین کردنی کارگوزار کە ٢٤ کاتژمێر یەکێکیان لە قاوش بێت بۆ پاک ڕاگرتنی قاووش و ڕارەوەکان.
٧-چاک کردنەوەی سارد کەرەوەی مەرکەزی بۆ پاراستنی تەندروستی نەخۆشەکان.
٨-بۆ ٢٤ کاتژمێر پێویستیان بە ٥٠٠ بوتڵ ئۆکسجین ھەیە،لە ئێستادا ٢٠٠ بوتڵیان ھەیە.
٩- تانکی ئۆکسجینی شل لە ئێستادا بەشی ٤٨ سەعات دەکات، پێش کۆرۆنا بەشی یەک مانگی دەکرد.
١٠-ھەر پزیشکێک و کارمەندێکی تەندروستی کە لەکاتی ئەرکدا تووشی کۆرۆنا دەبن و گیان لەدەست دەدەن، پێویستە قەرەبووی ماددی و معنوی بکرێنەوە، بە شەھید ئەژمار بکرێن، مووچەکەیان وەکو خۆی بەردەوام بێت و بدرێتە کەس و کاری و پارچەیەک زەویان پێ بدرێ، میدالیاش بدرێ بە کەس و کاری وەکو پاڵەوانێکی جەنگی دژ بە کۆرۆنا.
١١-نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاریش نەخۆشی کۆرۆنا وەربگرێت.
١٢-نەخۆشخانەیەکی ئەھلی تایبەت بکرێت بە نەخۆشی کۆرۆنا، ھەندێک نەخۆش خۆی داوای دەکات.
لە کاتژمێر ٤ ی عەسرەوە لە ھەوڵی پەیدا کردنی ژمارەی تەلیفۆنی سەرۆکی حکومەتم، نامەم نارد بۆ پەیجەکەی، بەداخەوە نە ژمارەکەیم پێ پەیدا بوو و نە وەڵامی نامەشی دامەوە!!!! ئەندامی پەرلەمان متمانەی پێداوە، نەتوانێ قسەی لەگەڵ بکات، ئەی ھاووڵاتی چی بکات!!!!
ئەوەی لە تەلەفزیۆن باس دەکرێ گوایە کێشە نیە، ڕاست نیە، راستیەکان لای پزیشک و کارمەندانی تەندروستین کە رۆژانە نەخۆشەکانی کۆرۆنا دەبینن، ئەوەی ئەوان دەیزانن، بەرێوەبەری نەخۆشخانە و بەرێوەبەری گشتی و وەزیر و ئەندامی پەرلەمان نایزانن.
ئەوەی لەو ڕاپۆرتە نوسیومە بەشێکی کێشەکانە، بۆیەش باسی کێشە دەکەین تا چارەسەر بکرێت.


د. شایان عەسکەری
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان 
فراکسیۆنی گۆڕان
زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×