سالم عیساوی: وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوام دەبم
  2024-05-02       92       

سالم عیساوی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، هەرچەندە دروستکردنی فشار بەردەوامە، بەڵام ئەو ملکەچی هیچ کەس و فشارێک نابێت جگە لە بەرژەوەندی عێراق نەبێت. دەشڵێت: بەردەوام دەبم وەک کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بۆ بەرگریکردن لە سیستەم و دەستوور و یاسا.

سالم عیساوی پەرلەمانتاری عێراق و کاندیدی هاوپەیمانی سیادە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بەردەوامبوونی لە خۆ کاندید کردنی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسینێکی بڵاوکردەوە.

سالم عیساوی پەرلەمانتاری عێراق لە پشکی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند، هەرچەندە دروستکردنی فشار و دڵەڕاوکێ بەردەوامە، بەڵام من ملکەچی هیچ کەسێک نابم بێجگە لە خودا و بەرژەوەندی عێراق نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبێت وەک کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بۆ بەرگریکردن لە سیستەم و دەستوور و یاسا.

لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچووە و تیایدا شەعلان کەریم زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا کە ١٥٢ دەنگ بوو و سالم عیساویش بە پلەی دووەم هات، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە و ناکۆکی لەناو پەرلەمانی عێراق دەستەی سەرۆکایەتی گەڕی دووەمی دەنگدانەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×