تەندروستیی جیهانیی: یەک ملیار کەس به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ توشی نەخۆشیی دەرونی بون
  2020-08-28       1697       
به‌وته‌ی‌ سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، به‌هۆی‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌، یەک ملیار کەس له‌جیهاندا توشی نەخۆشیی دەرونی بون.
 
ئاوێنه‌: تیدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا باسی‌ له‌كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا كردو ڕایگه‌یاند، پەتای کۆرۆنا نیگەرانی‌و ترسێكی زۆری لای خەڵک دروستکردووەو دەرونی ملیۆنان کەسی تێکداوە.

وتیشی‌، بەهۆی کۆرۆناوە تائێستا زیاتر لەیەک ملیار کەس توشی نەخۆشی دەرونی بون، لەکاتێکدا خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی تایبەت بەچارەسەرکردنی نەخۆشییە دەرونییەکان تەنیا بۆ بەشێکی زۆر کەمی خەڵک دابینکراون.
 
ئەدهانۆم راشیگەیاند، "هۆکاری ئەم بارودۆخە خراپە بەهۆی رێکارە تەندروستییە تەقلیدییەکان بو کە لەلایەن ژمارەیەک زۆر لەوڵاتانی جیهانەوە گیرانەبەر، هەروەها نەبونی متمانەو پێکەوەکارکردنی حکومەتەکان لەگەڵ خەڵک کە بونەهۆی زیاتر ترساندنی خەڵک".
 
 
زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×