ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی
ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، له مه‌رسومێكدا لیوا حسێن سه‌لامی له‌جێی
لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، كرده فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران.
ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك دێت كه ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی وه‌ك رێكخراوێكی
تیرۆریستی پۆلێن كرد.
ئاوێنه: به‌پێی میدیا ره‌سمییه‌كانی ئێران، خامه‌نه‌یی
له مه‌رسومه‌كه‌دا سوپاسی لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری كردوه بۆ خزمه‌ته‌كانی
له‌و پۆسته‌داو فه‌رمانی داوه عه‌مید حسێن سه‌لامی، ببێته فه‌رمانده‌ی گشتی
سوپای پاسداران دوای ئه‌وه‌ی پله‌كه‌ی بۆ له پله‌ی لیوا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
حسێن سه‌لامی، ته‌مه‌ن 59 ساڵ، پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی
گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بو.
نه خامه‌نه‌یی و نه میدیا ئێرانییه ره‌سمییه‌كان هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی
جه‌عفه‌ری-یان له پۆسته‌كه‌ی رون نه‌كردۆته‌وه.
له مه‌رسومێكی دیكه‌دا خامه‌نه‌یی لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری
كردۆته به‌رپرسی باره‌گای "بقیة الله" بۆ كاروباری كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌عفه‌ری له‌ساڵی 2007ه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران بو.
رۆژی 8ی ئه‌م مانگه دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌هه‌نگاوێكی بێ
پێشینه‌دا، سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی پۆلێن كرد.
پۆلێن كردنه‌كه رۆژی 15ی ئه‌م مانگه چوه بواری جێبه‌جێكردن.