كۆمپانیای "ئیكسۆن مۆبیل"ی ئه‌مریكی سه‌رجه‌م كارمه‌نده بیانییه‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی
"قوڕنه1" له به‌سره‌ی باشوری عێراق به‌ره‌و دوبه‌ی كشانده‌وه.
ئاوێنه: سێ به‌رپرسی عێراقی له‌كه‌رتی نه‌وت به ئاژانسی رۆیته‌رزیان رایانگه‌یاندوه
كه كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان نه‌بوه و
كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌كێڵگه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی عێراقییه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیایه‌كه به چه‌ند
قۆناغێك بوه و له دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوه‌وه ده‌ستی پێكردوه‌و سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ(شه‌ممه)ش به‌رده‌وام بوه.
كارمه‌نده‌كان یاخود راسته‌وخۆ بۆ دوبه‌ی گوازراونه‌ته‌وه
یاخود سه‌ره‌تا بۆ كه‌مپی سه‌ره‌كی كارمه‌ندانی كۆمپانیای نه‌وتی بیانی له پارێزگای به‌سره گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی كه‌رتی نه‌وتی عێراق ئه‌وانه‌ی
گوازراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه‌كه له‌ئێستادا به‌ڕێگه‌وه‌ن بۆ فڕۆكه‌خانه به‌مه‌به‌ستی
جێهێشتنی عێراق.