سەفین دزەیی: حكومەتی عێراق لەساڵی 2019 سێ‌ موچەی ناردوە كە بەبێ‌ پاشەكەوت دابەشكراوە
  2019-05-20       1058       

 

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراق لەساڵی 2019 سێ‌ موچەی ناردوە كە بەبێ‌ پاشەكەوت دابەشكراوە، باس لەوەش دەكات موچەی ئەو سێ مانگە پێویستی بە دو ملیار‌و پێنج سەد ملیۆن دۆلارە.



ئاوێنە: سەفین دزەیی بە دەنگی ئەمریكای وتوە "حکومەتی عیراق له‌ ساڵی 2019 سێ موچه‌ی ناردووه‌ كه‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش كراوه‌، یه‌ك موچه‌ بۆ مانگی 12 ی 2018 به‌بێ پاشه‌كه‌وت دراوه‌، بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ش كه ئێستا موچه‌ دواكه‌وتووه‌ واته‌ پێدانی موچەی ئەو سێ مانگە پێویستی بە دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن" دۆلاره‌ کە موچەی سێ مانگەکەی پێ بدرێت و موچە ڕێک بێتەوە بکەوێتەوە سەر"سکە"، ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەست حکومەتی هەرێم نیە، وە هیوادارین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێککەوتن کە حکومەتی عیراق بەپێی یاسا دەبێت بودجەی ئەو ماوەیەی لەهەرێمی بڕی لە 2014 ه‌وه‌ بداتەوە هەرێم ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوکات موچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتەوە فەرمانبەران".



راشیدەگەیەنێت حکومەتی هەرێم ماوەی ساڵێک زیاترە بەنوسراو، بەفەرمی، بە لێدوان و قسەش ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ گفتوگۆکران و چێ‌رەسەرکردنی کێشەی نەوت، بەڵام دەبێت بەغداد کاتی کۆبونەوەکە دیاریبکات، هەرێمی کوردستان لەڕووی "پرنسیب"وە هیچ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نیە كه‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ڕاده‌ستی به‌غداد بكات بەڵام کۆمەڵێک بابەتی تر هەیە کە پێویستە لەو پڕۆسەیە چاره‌سه‌ربكرێت، واته‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان چ ئێستا چ لە کابینەی داهاتو لەسەر ئەو "مەلەفە" ئاماده‌یه‌ گفتوگۆیەکی جدی بکات و چارەسەرێکی بنەڕەت و گونجاو بدۆزێتەوە تا بتوانرێت ئەو دڵە ڕاوکێیە و ئەو گرفتە و ئەو "مقۆ مقۆیە" کە هەندێک لایەن نانی خۆیانی پێوەدەخۆن لە پەرلەمانی عیراق بەتایبەت حیزبە عیراقیەکان نه‌هێڵرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×