بەرگری شارستانی هۆکاری سوتانی زەوییە کشتوکاڵییەکان ئاشکرا دەکات
  2019-06-08       948       

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراقی رایگەیاند، تا ئێستا ٢٧٢ حاڵەتی سوتانی زەوی کشتوکاڵی تۆمارکراوە. 

ئاوێنه‌: لەبەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراقی تیشکی خستە سەر دواهەمین رووداوی سوتانی زەوی و زاری کشتوکاڵی و رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا ٢٧٢ حاڵەتی سوتان لە زەوی کشتوکاڵی رویداوە کە حاڵەتەکان لەنێوان ٨ی ئایاری ٢٠١٩ بۆ ٨ی حوزەیران بووە”.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، ''٧٤ رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی کارەباوە بووە، ٣٥ رووداو بە ئەنقەست بووە، ٢٥ حاڵەت بەهۆی بەرزبوونەوەی گەرماوە رویداوە،  ٢٢ حاڵەت بەهۆی فرێدانی جگەرە بووە، ٣٢ حاڵەت بەهۆی سەرچاوەی ئاگری دەرەکییەوە بووە و لەکۆتاییدا ٨٤ حاڵەت بە بەڵگە لەسەر داواکاری جینائییەوە رویداوە و سەلمێنراوه‌''.

لەلایەکی دیکەوە لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە قەبارەی زەوییە گرگرتووەکان دراوە و تێیدا هاتووە، ''٣٧ هەزار و ٨٦ دۆنم زەوی لەو بەروارەی کە دیاری کراوە، سوتاوە. هاوکات ئەو زەوییانەی کە لە مەترسی سوتان رزگارکراون، ٩٩٢ هەزار و ٣٤٤ دۆنم''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×