لەمەودوا ته‌نها رێگه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2018 و 2019 و 2020 ده‌درێت هاورده‌ی هه‌رێم بكرێن
  2019-07-09       838       

بە گوێرەی نووسراوێكی گومرگی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا رێگە دەدرێت، هەرسێ مۆدێلی ئۆتۆمبێلی 2018 و 2019 و 2020، هاوردە بكرێن.

ئاوێنه‌: ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، لە نووسراوێكدا كه‌ ئاراستەی گومرگەكانی كردوه‌ هاتووه‌ لەمەودوا، تەنها رێگە بە هاوردەكردنی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی 2018 و 2019 و 2020، بۆ هەرێمی كوردستان دەدرێت.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەش كراوه‌ لەمەودوا رێگە نادرێت، ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

لە نووسراوەكەی گومرگدا,، ئه‌وه‌ش هاتووه‌  ''تا یەكی ئەیلول بە رێژەی 7% بەهای دیاریكراوی ناو پێناسەی مۆدێل 2019 ، گومرگ زیاد بكرێت بۆ مۆدێلی 2020 ‌و لەدوای ئەو بەروارەشەوە، بۆ مۆدێلی 2020 بە بەهای مۆدێل 2019 ‌و بۆ مۆدێل 2019 بە بەهای مۆدێل 2018‌و ئۆتۆمبێلی 2018ش بە بەهای مۆدێل 2017 كاری بۆ بكرێت''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×