2022-12-23   460     
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی هێرشەکەی پاریس و کوژرانی سێ کورد دەڵێت، "کوردەکانی فەرەنسا لە نێوەندی شاری پاریس بوونە ئامانجی هێرشێکی خراپ."
ئاوێنە: هەینی، 23-12-2022، هاووڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵ لە ناوەندی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تەقەی لە ناوەندی کولتووریی ئەحمەد کایا و سەرتاشخانەیەک کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون، هەرسێ کوژراوەکە کوردن و خەڵکی باکووری کوردستانن، یەک لە کوژراوەکان ژنە و ناوی ئەڤینە و ئەویتریان هونەرمەندە و ناوی میر پەروەرە.
ناوەندی کولتووریی ئەحمەد کایا چەندین ساڵە لە پاریس دامەزراوە و کاردەکات بە مەبەستی یارمەتیدانی کوردانی دانیشتووی فەرەنسا و تێکەڵکردنیان لەگەڵ کۆمەڵگەی فەرەنسی.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تویتەر رایگەیاند، "بیرمان لای قوربانییەکان و خێزان و کەسوکاریانە."