دادگای باڵای ئێران داوای دوو خۆپیشاندەری قبوڵکرد بۆ پیاچوونەوە بەبڕیارەکانی دادگا بۆ لەسێدارەدانیان بەهۆی کەموکوڕی لەلێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بەدەسەڵاتی دادوەری بڵاویکردەوە، "دادگای باڵا، تانەکانی محەمەد قوبادلوو سامان سەیدی یاسین، تۆمەتبار بەئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی قبوڵکرد".
وتیشی، "بەهۆی کەموکوڕیەکانی ڵێکۆڵینەوەکان، دادگای باڵا ڕەوانەی هەمان دادگاکانی کردون بۆ ئەوەی دوبارە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
رۆژی ١٣ی ئەیلولی ئهمساڵ، پۆلیسی ڕهوشتی تاران بەپاساوی "پابەندنەبون بەیاساکانی جلوبەرگی ئیسلامی" كچه كوردی ڕۆژههڵاتی كوردستان، مەهسا ئەمینیی تەمەن ٢٢ ساڵی دەستگیرکرد، دوای دەستگیرکردنیشی رەوشی تەندروستی ئەمینی تێکچوو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەو لەکۆتاییدا، رۆژی ١٦ی ئەیلول لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
مەهسا ئەمینی رۆژی ١٧ی ئەیلول لەشاری سەقز بەخاکسپێردراو دوای رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەش خۆپیشاندان دروستبو کە لەماوەیەکی کەمدا، شەپۆلی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.
دهسهڵاتدارانی ئێران لەسەرەتای ئەم مانگەدا دو خۆپیشاندەری بەئاشکرا بەکرێنی بیناسازی لهسێداردا، موحسین شێکاری تەمەن 23 ساڵ، تۆمەتبار کرابو بەداخستنی ڕێگایەکی سەرەکی تارانی پایتهخت لەمانگی نۆداو بریندارکردنی ئەندامێکی هێزی بەسیجی نیمچە سەربازی بەچەقۆ. ماجید ڕەزا ڕەهنەڤارد تەمەن 23 ساڵ کە تۆمەتبار بوو کوشتنی دوو ئەندامی بەسیج بەچەقۆ.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لهسێدارهدانیان بهشهر 21 خۆپیشاندهردا سهپاندووه.
هاوكات گروپی مافی مرۆڤی "هرانا" ڕایگەیاند کە تا ڕۆژی هەینی 506 خۆپیشاندەر کوژراون کە 69 کەسیان لەخوار تەمەنی 18 ساڵەوەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، 66 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش کوژراون. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت 18 هەزار و 516 خۆپیشاندەر دەستگیرکرابن.
دەزگایەکی باڵای ئاسایشی دەوڵەت لەسەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، 200 کەس لەنێویاندا ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەنائارامییەکاندا گیانیان لەدەستداوە.