یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگەیاند، بڕیاریداوه بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ بۆ هاوكاریكردنی چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له عێراق ته‌رخان بكات و ده‌ڵێت، ئاواره‌كانی عێراق روبه‌ڕووی كاریگه‌رییه‌كانی تێكچونی ئاسایشی خۆراك بوونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڵاویكردەوە: بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و نەبونی سەقامگیری سیاسی، گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی، دۆخی ژیانی خه‌ڵكی عێراق خراپكردووه و به‌شی زۆریان توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نییه.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئاواره‌كانی عێراق روبه‌ڕووی كاریگه‌رییه‌كانی تێكچونی ئاسایشی خۆراك بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی ئه‌ورووپا بڕیاریداوه بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ بۆ هاوكاریكردنی چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت ته‌رخان بكات.
ئەوەش هاتووە: ئەو پارەیە پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ نزیکەی چوار هەزار ئاوارە لە ناوخۆی عێراق دابین دەکات، ئەمە جگە لە دابینکردنی هاوکاری بۆ نزیکەی هەزار خێزانی دیکە کە ئەندامەکانیان بەدەست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن.