هێرشكرایە سەر كێڵگەیەكی نەوتی لە دێرەزور و 10 كارمەند كوژران
  2022-12-30       533       

وەزارەتی نەوتی سوریا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هەینی، لە هێرشێكدا سێ سێ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی كارمەندانی كێڵگەی نەوتی "ئەلتەیم" لە دێرەزور كراونەتە ئامانج و لە ئاكامدا 10 كارمەند كوژراون و چواری دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: هاوكات بەسام تەعمە، وەزیری نەوتی سوریا رایگەیاند، لە هێرشەكەدا دو ئۆتۆمبێل و پاسێكی گواستنەوەی كارمەندانی كێڵگەكە كراونەتە ئامانج و پاسەكە بە چەكی قورس پێكراوەو لە ئاكامدا 10 كارمەند كوژراون و چواری دیكەش برینداربون.

وەزیری نەوتی سوریا، هێرشەكەی بە "تیرۆریستی" ناوبردو وتیشی، بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی باسل لە دێرەزور.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×