دادگای دەستوریی تورکیا بڕیاریدا هەژمارەکانی هەدەپە بلۆک بکرێن
  2023-01-05       467       

دادگای دەستوریی تورکیا بڕیاریدا ئەو هەژمارانەی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) بە شێوەیەکی کاتی بلۆک بکات کە هاوکاریی گەنجینەی دەوڵەتی بۆ خەرج کراوە.

ئاوێنە: دادگای دەستوویی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکەی بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا کۆبوەوە، کە لە دۆسیەی داواکاری بۆ داخستنی هەدەپە داوای بلۆککردنی هەژمارەکانی ئەو پارتەی کردبو کە هاوکاریی گەنجینەی بۆ خەرج کراوە.

دادگای دەستوریی تورکیا، لەچوارچێوەی داواكەی داخستنی هەدەپەدا، داواكەی دادگای باڵای بۆ بلۆککردنی کاتیی ئەو هەژمارانەی هەدەپە پەسەندكرد کە هاوکارییە داراییەکانی حکومەتی تێدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×