پوتین ئاگربەستێكی كاتیی لە ئۆكرانیا راگەیاند
  2023-01-05       458       

ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بەبۆنەی هاتنی جەژنی كریسمسی ئۆرسۆدۆكسەكان، ئاگربەستێکی کاتیی لە ئۆکرانیا راگەیاند.

 ئاوێ"ە: کۆشکی کرێملین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا وتی، بە بۆنەی هاتنی جەژنی کریسمسی ئۆرسۆدۆکسەکان، لەسەر داوای پاتریارک کریل، رێبەری ئۆرسۆدۆکسەکانی روسیا، بۆ ماوەی 36 سەعات شەڕ لە ئۆکراینا دەوەستێنرێت.

 بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کرێملن، روسیا لە سەعات 12ی نیوەڕۆی سبەی 6ی کانونی دوەم بە کاتی مۆسکۆ، تاوەکو سەعات 12ی شەوی 7ی مانگ، لە هەمو بەرەکانی پێشوەی جەنگ،  شەڕ رادەگرێت.

 ئۆرسۆدۆکسەکان 7ی کانوونی دوەم بە رۆژی لە دایکبونی مەسیح دادەنێن.

 کرێملین لە راگەیێندراوەکەیدا وتویەتی"لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆری بڕوادارانی ئۆرسۆدۆکس لە ناوچەکانی شەڕدا دەژین، ئێمە داوا لە لایەنی ئۆکرانیا دەکەین ئاگربەستێک رابگەیەنێت و دەرفەتیان پێبدات لە رۆژی پێش کریسمس و لە رۆژی لەدایکبونی مەسیح، بچنە کەنیسەکان بۆ نزاکردن."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×