ژمارەی گیانلەدەستدان لە باکوری کوردستان و تورکیا لەئاكامی  بومەلەرزەکە گەیشتە 1014 کەس
  2023-02-06       435       

سەرۆکی ئاژانسی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا ناسراو بە ئافاد، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزارو 14 كەس و لانیكەم حەوت هەزارو سێ كەسیش برینداربون.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.7 پلە بەپێوەری رێختەر شاری مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند، بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.

هەروەها پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 7.6 پلە بەپێوەری رێختەر ئەو ناوچەیەی باكوری كوردستانی هەژاندەوە.

یونس سیزەر، سەرۆکی ئاژانسی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا ناسراو بە ئافاد، راشیگەیاند، 105 پاشلەرزەی دیكە رویانداوە، هەروەها دو هەزارو خانو و باڵەخانە لەئەنجامی بومەلەرزەكە داڕوخاون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×