ژمارەی گیانلەدەستدان لە بومەلەرزەكەی توركیاو سوریا حەوت هەزار كەسی تێپەڕاند
  2023-02-07       385       

بەپێی ئامارەكان تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی دوێنێ دوشەممە، لە توركیاو سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 7 هەزارو 146 كەس.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا، ئەمشەو سێشەممە، رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی "مەڕەش"ەوە گەیشتۆتە 5 هەزار و 434 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش بۆ 31 هەزار 777 کەس بەرزبوەتەوە.

هەروەها بەپێی ئەو ئامارانەی ئاژانسی فرانس پرێس لە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە وەریگرتون، تاوەكو ئەمشەو ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەكە لە سوریا گەیشتۆتە هەزارو 712 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتۆتە 3 هەزارو 640 كەس.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×