ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکان بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو بەرزبووەوە
  2023-02-21       1024       

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی هاتای گەیشتە شەش کەس و 294 کەسیش بریندارن. تەندروستیی 18 لە بریندارەکان ناجێگیرە.
 
ئاوێنە: ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 20ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 6.4 و 5.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای هاتای تورکیا روویاندا.
 
بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە ژمارەیەک لەو باڵەخانانە رووخان، کە لە بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مەڕەش لە شەشی شوباتدا زیانیان بەرکەوتبوو.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی هاتای گەیشتە شەش کەس، هەروەها 294 کەسیش بریندارن.
 
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لەو 294 کەسەی شەوی رابردوو لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەکەی هاتای برینداربوون، تەندروستیی 18 ـیان ناجێگیرە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×