دوو بوومەلەرزەی دیکە لە ئامەد و مەرەش روویاندا
  2023-02-22       744       

لە پارێزگاکانی ئامەد و مەرەشی باکووری کوردستان، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 4 و 4.1 پلەی رێختەر روویاندا.
 
ئاوێنە: ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاتژمێر 06:04 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی دیجلەی سەر بە پارێزگای ئامەد تۆمارکراوە کە بە دووری 67 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ئامەد هەڵکەوتووە.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7 کیلۆمەتر روویداوە. 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە لە کاژێر 07:40 خولەک بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویداوە. شارۆچکەی گۆکسوون چەقی بوومەلەرزەکە بووە و لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 
 
تۆمارکردنی ئەم دوو بوومەلەرزەیە لە کاتێكدایە، دوایین ئاماری باس لەوە دەکات، گیانلەدەستدان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی مانگ گەیشتووەتە 42 هەزار و 310 کەس. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×