ترەمپ لە فەیسبوك و یوتیوبەكەیەوە: گەڕامەوە
  2023-03-18       410       

پاش دو ساڵ لە قەدەغەكردنی، شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لەڕێگەی كەناڵی یوتیوب و لاپەڕەی فەیسبوكەكەیەوە، ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، گەڕامەوە.

ئاوێنە: ماوەی ڤیدیۆكە 12 چركەیەو چەند دیمەنێكی وتارێكی دۆناڵد ترەمپ لە خۆگرتوە كە لە ئاهەنگێكدا بەبۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2016 پێشكەشی كردوە.

پێشتر ترامپ خواستی خۆی بۆ خۆ كاندیدكردنی لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا راگەیاندبو.

یوتیوب لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، دەنگدەرانی ئەمریكا پێویستیان بەوەیە كە گوێبیستی سەرجەم كاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بن.

یوتیوب وتوشیەتی، لە ئەمڕۆوە هیچ ئاستەنگێك بەسەر كەناڵی دۆناڵد جەی ترامپ-دا ناسەپێنرێت و كەناڵەكە دەتوانێت ناوەڕۆكی نوێ بڵاوبكاتەوە.

هەروەها گروپی مێتا، لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵەوە رایگەیاند، قەدەغەیان لەسەر هەژمارەكانی ترەمپ لە فەیسبوك و ئینستاگرام هەڵگرتوە.

بەڵام ترەمپ تا شەوی رابردو هیچ پۆستێكی نوێی لە فەیسبوك بڵاو نەكردبوەوە.

هەروەها تویتەر، قەدەغەی لەسەر هەژماری ترەمپ لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوەوە هەڵگرت. بەڵام تاوەكو ئێستا ترەمپ لە هەژماری تویتەرەكەی كە 87 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەیە، هیچ پۆستێكی نوێی بڵاونەكردۆتەوە.

هەژمارەكانی دۆناڵد ترەمپ، لەدوای هێرشی لایەنگرانی بۆ سەر باڵەخانەی كۆنگرێس پاش دۆڕانی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی  ساڵی 2020ی ئەمریكادا، داخران.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×