سعودیە لەبارەی ١٠ ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزان بڕیارێکی دەرکرد
  2023-03-30       478       

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە سەبارەت بە عەمرەی 10 رۆژی کۆتایی رەمەزان رایگەیاند کە مۆڵەت بۆ ئەو رۆژانە دەکەنەوە و باسی لە هیچ مەرجێکیش نەکردووە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ناوخۆیی عوکاز، وەزارەتی حەج و عەمرە لە سعودیە بەردەستبوونی مۆڵەتی عەمرەی بۆ دە ڕۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان راگەیاند .

وەزارەتەکە لە کاتەکانی پێشوودا رایگەیاندبوو کە رێگەی پێنادرێت عەمرە بکات جگە لە مۆڵەتێک لە رێگەی پرۆگرامی “نوسک”ـەوە بێت.

رۆژانی کۆتایی مانگی رەمەزان عەمرەکاران لە سعودیە ژمارەیان دەگاتە لوتکە و رێوڕەسمەکە قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوە دەبینێت.

وەزارەتی حەج ئاشکرای کرد کە لە مانگی رەمەزاندا هەرکەسێک مافی هەیە تەنها یەکجار عەمرە بکات، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا بکەن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ رێگایەک نییە بۆ گۆڕینی بەروارەکانی عەمرە، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی داواکاریی “نوسک”ەوە مۆڵەتی عەمرە هەڵبوەشێنرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×