راپرسیەک: کلیچدارئۆغلو دەبێتە سەرۆک کۆمار و شكست به‌ ئه‌ردۆگان ده‌هێنێت
  2023-04-12       1322       

کۆمپانیای گەزیجی-ی تورکی بۆ راپرسی رایدەگەیەنێت، كه‌مال کلیچدارئۆغلو دەبێتە سەرۆک کۆمار و شكست به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان ده‌هێنێت و جارێکی دیکە ناتوانێت ببێتە سەرۆک.

ئاوێنە: بەپێی دواین راپرسی کۆمپانیای گەزیجی-ی تورکی، کە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیاوە ئەنجامیداوە، لەم هەڵبژاردنەدا ئەردۆگان شکستدەهێنێت و جارێکی دیکە ناتوانێت ببێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە.

راپرسیەکە بۆچونی دو هەزار و 864 دەنگدەری بەشێوەی روبەڕو لە بەشێک لە شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان وەرگرتوە، لەبارەی دەنگدانیان بە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار.

ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە:
53.4% -  کەمال کلچدارئۆغلۆ، سەرۆکی گشتی جەهەپە، کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن 

43.2% - رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتی ئاکەپە، کاندیدی هاوبەشی دەسەڵات
 
2.1% - موحەڕەم ئینجە، سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت 

1.3% - سینان ئۆغان کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی ئاتا 

بەشێکی دیکەی راپرسیەکەی گەزیجی تایبەتە بە خولی دوەمی دەنگدان، بە جۆرێک ئەگەر لە نێوان کەمال کلچدارئۆغلۆ و رەجەب تەیب ئەردۆگاندا بەڕێوەبچێت.

ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە:
55.2% - کەمال کلچدارئۆغلۆ
44.8% - رەجەب تەیب ئەردۆغان

بڕیارە رۆژی 14ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بە بەشداری 60 ملیۆن و 904 هەزار و 499 دەنگدەر بەڕێوەبچێت، دەنگدەران جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە هەڵبژاردنەکەدا 600 پەرلەمانتار دەنێرنە پەرلەمانی تورکیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×