مارکو رۆبیۆ، سێناتۆری کۆماری و ئالکس پدیلا، سێناتۆری دیموکراتەکان، رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی تەمووز ڕەشنوسی "یاسای ژینا"یان بۆ گەمارۆ خستنە سەر بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، خستە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.
ئاوێنه: ئەگەر ئەم ڕەشنوسە بکرێت بە یاسا بە شێوەی راستەوخۆ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ گەمارۆ دەخرێتە سەریان.
سێناتۆر رۆبیۆ لە راگەیاندنەکەدا سەبارەت بە ڕەشنوسەکە رایگەیاند: " مافی مرۆڤ لە لایەن بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە بە شیوەیەکی "دڕندانە " پێشێل دەکرێت.
ئەو سیناتۆرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دەبێت گوشاری ئابووری بخاتە سەر بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کە چالاکانە پێشێلکاری دەکەن و پێویستە گوشارەکان زیاتر بکرت.