2019-08-03   848     
لە مۆڵی سیەلۆ ڤیستا، لە ناوچەی ئێل پاسۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی هەڕەمەکیان لە دوکانەکانی مۆڵەکە کردوە، تا ئێستا تەقەکارەکان دەستگیر نەکراوە.
ئاوێنه: میدیاکانی ئەمهریکا بڵاویان کردووەتەوە، "ئەمڕۆ شەممه ٣ى ئاب، کەسێک هێرشی کردووەتە سەر ژماریەک هاوڵاتی لەناوچەی ئەلباسۆی ویلایەتی تێکساس و بەهۆیەوە 19 کەس برینداربوون".
زانیارییهكان ئهوهشیان بڵاو كردووهتهوه، كه "تا ئێستا هێرشبەرەکە نهكیراوه و بەردەوامە لە تەقەکردن، بهوهۆیهوه پۆلیس داوا لە هاووڵاتییان کردووە لەو ناوچەكه دوور بکەونەوە".
ئاشكرا بووه كه ڕووداوهكه لە مۆڵی سیەلۆ ڤیستا، لە ناوچەی ئێل پاسۆ لە ویلایەتی تێکساسی ئەمهریکا ڕویداوه، لهلایهن چەند چەکدارێکی نەناسراوهوه تەقەی هەڕەمەکی لە دووکانەکانی مۆڵەکە كراوه.