2019-08-06   821     
رەجەب تەیب ئەردۆغان
رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی قۆناغی نوێی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) لەسوریا دەستپێدەكات.
ئاوێنه: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "توركیا قۆناخی نوێی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) لەسوریا دەستپێدەكات.
وتیشی، "له‌پرسی سوریادا ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه نه‌رمه‌كان، یان به‌رێگاكانی دیپلۆماتی سه‌خت یاخود به‌به‌كارهێنانی هێزی كرده‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانیان ده‌پارێزن".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانیان له‌ئه‌مریكاو هاوپەیمانی ناتۆ‌و هاوبه‌شی ستراتیجیان ئه‌وه‌یه هه‌نگاوگه‌لێك بنێت كه له‌هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه بوه‌شێته‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه كه مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "رێگە بەچونە ناوەوەی تورکیا بۆ باکوری سوریا نادەین، بەهیواین لەگەڵ تورکیا بگەینە رێککەوتن".