2019-08-12   524     
عه‌ممار حه‌كیم رێبه‌رى ره‌وتى حیكمه رای گه‌یاند، ره‌وته‌كه‌ى له ئۆپۆزسیۆنبوون پاشگه‌ز نابێته‌وه تا گۆڕانكارى له سیاسه‌تى عێراق نه‌كرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٢ى ئابی ٢٠١٩، له وتارى رۆژى جه‌ژن عه‌ممار حه‌كیمى دووپاتى كرده‌وه ره‌وته‌كه‌ى له ئۆپۆزسیۆنبوون پاشگه‌ز نابیێته‌وه، ته‌نیا به گۆڕ‌انى هاوكێشه‌ى ساسى یان جه‌ماوه‌رى ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ى ئامرازه‌كانى دیموكراسییه‌وه ده‌بێت به یه‌كێك له‌و دووانه له ئۆپۆزسیۆنى پاشگه‌ز ده‌بینه‌وه".
ناوبراو باسى له‌وه كرد، كه‌سانێك هه‌ن دژى پرۆژه‌ى ئۆپۆزسیۆنى ده‌وه‌ستنه‌وه چونكه ده‌یانه‌وێ عێراق له دۆخێكى چه‌قبه‌ستوو بمێنێته‌وه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه "ئه‌وان ده‌یانه‌وێ پرۆژه‌كه له‌بار ببه‌ن و هه‌ر هه‌وڵێك بكوژن كه رێسا باوه‌كان ده‌شكێنێ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ عێراق به لاوازیى بمێنێته‌وه و له ئاژاوه و گه‌نده‌ڵى نقوم بێت".