وەزارەتی بەرگری توركیا: وەفدێكی ئەمریكا گەیشتە ئورفە بۆ دامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش
  2019-08-12       1487       
گەیشتنی وەفدە ئەمریكییەكە بۆ ئورفا. فۆتۆ: AA

وەزارتی بەرگری توركیا، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد كە وەفدێكی ئەمریكی گەیشتونەتە پارێزگای ئورفە لە باشوری توركیا لەپێناو ئامادەكاری بۆ دامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پەیوەست بەو ناوچە ئارامەی بانگەشەی دروستكردنی دەكرێت لەسوریا.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری توركیا، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كارەكانی دامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەپەیوەست بە ناوچەی ئارامی پلان بۆدانراو لە باكوری سوریا بە هەمانەهگی لەگەڵ ئەمریكا، دەستیان پێكرد.

لەبەیاننامەكەدا هاتوە"لەو چوارچێوەیەدا، وەفدێكی ئەمریكی پێكهاتو لە شەش كەس گەیشتنە ئورفە بەمەبەستی ئامادەكارییە سەرەتاییەكان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بڕیارە كارەكانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە چەند رۆژی داهاتودا دەست پێ بكات."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە گفتوگۆكانی هەفتەی رابردودا توركیاو ئەمریكا گەیشتنە رێككەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ئیدارەدانی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا هەرچەند لەسەر وردەكارییە سەرەكییەكانی تایبەت بە ناوچەی ئارام لەوانە روبەرەكەی و پێكهاتەی دەورییە هاوبەشەكان رێكنەكەوتون.

ناكۆكی لەنێوان ئەنكەرەو واشنتۆندا هەیە لەسەر پلانی پەیوەست بە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاوە كە لەوێ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) هاوپەیمانە بۆ شكستپێهێنانی داعش، لەكاتێكدا توركیا یەپەگە بە "دوژمن" و بە "رێكخراوی تیرۆریستی" لە قەڵەم دەدات.

هەروەها تا ئێستاش توركیاو ئەمریكا لەسەر روبەری ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە دروست بكرێت رێكنەكەوتون بەشێوەیەك توركیا دەیەوێت روبەرەكەی زیاتر لە 30 كلیۆمەتر دەبێت لەكاتێكدا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێی وایە دەبێت بەلایەنی زۆرەوە نیوەی ئەوە بێت

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×