نوسەر و عەشق، نامەكانی غوڵامی بۆ تاهیرەی گۆزەگەرانی
  2023-11-22       880       

نەجات نوری

 

هەرچی هەیە تۆی تۆ، تەنیا تۆ ...

ئایا تۆ ئەو نامانە دەخوێنیەوە؟ ئایا عەشقی من بەرامبەر بە خۆت هەست پێدەكەی، ئایا دەزانی لە هەمووشتێكی دنیا زیاتر خۆشەویستیت دایگرتووم؟ نامەیەكی غوڵام حسێنی

پاربوو بە شەوێك نامە عاشقانەكانی (دكتۆر غوڵام حسێنی ساعدی)م خوێندەوە كە بۆ (تاهیرەی گۆزەگەرانی) خۆشەویستی نووسیبوون، ئەو نوسەرە ئێرانیەی لە ساڵی 1935 لە شاری تەورێز لە دایك دەبێـت و لە ساڵی 1985 لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا لە شاری پاریسی فەڕەنسا سەری پڕ لە عەشقی دەنێتە ژێر خاكی غەریبی و لە تەنیشت صادقی هیدایەتەوە لە گۆڕستانی بیرلاشیز بە خاك دەسپێردرێت.

غوڵامی لەو 43 نامەی كە ماونەتەوە و دواتر لە ژورسەری خۆشەویستە كۆچكردووەكەیدا تاهیرەی گۆزەگەرانی دەدۆزرێنەوە، پێناچێت غوڵامی لە تاهیرەوە زۆركات وەڵامی ئەو نامانەی بە دەست گەیشتبێت، دواجاریش هەر پێك نەگەیشتن، بەڵام نامەكانی غوڵامی وەكو لە ناوەرۆكەكانیاندا دیارە بوونەتە چیرۆكێكی تەواونەكراوی ئەو نوسەرەی كە هیچ شتێك نەیتوانیوە پەشیمانی بكاتەوە لە عەشقی تاهیرە، ئەو نامانە پێكەوە دەكەنە باوەڕێكی عاشقانەی ئەو نوسەرانەی كە وەكو غوڵامی لەگەڵ بیر و وشەكانیاندا ناسنامەی كتێبەكانیان پێكدەهێنن ، لە قووڵای ئەو نامانەوە ئەو پرسیارە زۆرانە دێننە پێشەوە كە عەشق ڕەحم بە گەدا و نوسەر و پاشاكان ناكات، عەشق بۆ زۆری نوسەران پێ دەچێت هۆكاری بەردەوامی نووسین بێت، ئەو ڕوناكی و ڕۆح و بیرەی دێنە ناو دەقی ئەدەبیەوە زۆركات عاشقبوونی نوسەرەكان هۆكاری بەردەوامی بوونیانە، لەم نامانەی غوڵامیەوە ئەو بەربەستە سەختانە هەست پێ دەكەین كە لەگەڵ نووسیندا عشق دەیانهێنێتە بەردەم بیری نوسەرانەوە بەڵام كۆڵیش نادەن، ئەوەی وادەكات لەگەڵ هەموو نائومێدیەكاندا نامە عەشقانەكان لەلایەن نوسەرانەوە بۆ عاشقەكانیان بنوسرێن و بەردەوامیان هەبێت گرنگی ئەو هێزەیە كە عەشق بە مرۆڤی دەبەخشێت و بەردەوامی پێ دەدات بۆ سەركەوتنی كارەكانی، بۆ غولامی ئەم عەشقە ڕێگای نوسین و سەركەوتن بووە نەك دابڕان لە نووسین، لەم نامانەوە دیارە غوڵامی كە چەند هەست بە بێزاری و دووركەوتنەوەی تاهیرە دەكات، وەڵامی نامەكانی ناداتەوە، پۆستەچیەكان نامەكانی ئەوی بۆ ناهێنن، نایەتە ژوانی، بەڵام غوڵامی هەر وشە جوانە عاشقانەكانی خۆی بە نامە بۆ دەنێرێت، شەرم لەوە ناكات كە وەكو نوسەرێكی گەورە بەردەوامی بدات بە عەشقی نێوانیان و لە نامەكانیدا هەمیشە لێی دەپاڕێتەوە تا لێی بێزار نەبێت و لێی دانەبڕێت و لە عەشقی بێبەری نەكات، لە عەشقەوە بۆ دونیای نوسین و ئازارەكانی خۆی دەگەڕێتەوە، پرسی عەشق ئەمەیە كە غوڵامی پەیڕەوی دەكات تا بتوانێت ڕۆحی بەو عەشقەی تاهیرە لە دونیایی شپرزە و جەنجاڵیدا ئارام بكاتەوە، وەكو لەم نامانەدا دیارە نوسین زۆركات هۆكارنین بۆ ئارامی و خۆشبەختی نوسەرەكان، دەبێت شتێكی تر لە وێنەی عەشقدا بە دەست بهێنن تا پێی بژین، ئەوەی غوڵامی ژیاندووە و هێلاویەتیەوە نوسین نەبووە، بەڵكو عەشقی تاهیرەبووە (دڵی ماندوو تەنیام، بەبێ بوونی تۆ، مردووە) بە هەموو ئەو واتایانەی كە بۆ عەشق و نوسین هەیە، عەشق بۆ نوسەرانی وەكو غوڵامی دەرگایەكی تربووە كە لێوەی دونیابینی خۆیان بە نامە بۆ عاشقەكانیان نووسیوە و تێیاندا هاتوونەتە سەر باسی ژیان و بیر و مەینەتی و ئازار و كار و ژیانی پڕ لە چەرمەسەری خۆیان، نامە عاشقانەكانی نوسەرانی وەكو غوڵامی بە تەنیا وشەی سۆز و خۆشەویستیان تێدانیە، بەڵكو خوێندنەوەیەكی وردیان لەونامانەدا بۆ بەرهەم و چۆنیەتی نوسین و تەمەنی خۆیان خستۆتە ڕوو، ئاوا نوسەرانی وەكو غوڵامی دەزانن كە عەشق چۆن چۆنی مرۆڤ لە ڕۆحە پیس و شەڕانیەكان پاكدەكاتەوە، دەزانن عەشق هەرچیت بەسەربهێنێت هەر دەتكات بە مرۆڤ، لە نوسین و كتێب داتنابڕێت، ئەو عەشقە چەند نائومێدیش بێت هەر دەبێت بەردەوامی هەبێت، عەشقی غوڵامی و تاهیرەی گۆزەگەرانی كە بە دابڕان و پێكەنەگەیشتنیش گەیشت، چەند هۆكارهەبوون بۆ ناكامی ئەم عەشقەیان، بەڵام گرنگ بوو كە غوڵامی عەشقی كردە ڕێگای نوسین و بەو عەشقە بووە نوسەرێكی مەزن.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×