2019-09-01   1325     
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند ''داعش بە مانگای بومبڕێژکراو هێرشی کردۆتە سەر گوندێکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان''.
ئاوێنه: نەقیب ئەکرەم عوبەیدی لە ئەفسەرانی پۆلیسی عێراق رایگهیاند ''له پارێزگای دیالە ڕووداوێکی سەیر بینراوە ئەوەش ئەمەیە کە ئەندامانی گروپی تیرۆریستیی داعش دوو مانگایان بومبڕێژ کردووە و لە ڕێگای دورەوە تەقاندوویانەتەوە''.
نەقیب عوبەیدی لەمبارەوە جەختی کردۆتەوە ئەمە یەکەمجارە تیرۆریستانی داعش بەم جۆره هەڵمەتی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و گوندی ئیسلاحیان لە قەزای گوڵاڵەی سەر بە شاری کوردنشینی خانەقین کردۆتە ئامانج کە لە ئەنجامدا یەک کەس بریندار بووە.
ژمارەیهک لە میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایانگەیاندووە ''تیرۆریستانی داعش پشتوێنی بومبڕێژکراویان بە مانگاکانەوە بەستووە و بۆ هێرش کردنە سەر گوندی ئیسلاح ئامادەیان کردووە کە هێزە ئەمنییەکان پووچەڵیان کردۆتەوە''.