خۆپیشانده‌رێك له‌به‌غدا كوژرا
  2020-01-17       597       
دیمه‌نێك له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌غدا

له‌ئه‌نجامی‌ دروستبونی پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و خۆپیشاندەران، خۆپیشانده‌رێك كوژراو 10ی‌ دیكه‌ش برینداربون.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیا عێراقییه‌كان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و خۆپیشاندەرانی‌ شاری‌ به‌غدا له‌نزیك پردی‌ سنك دروستبوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌و 10ی‌ دیكه‌ش برینداربون.

نزیكه‌ی‌ چوار مانگه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌رفراوانی‌ خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌غدای‌ پایته‌خت‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داوای‌ چاكسازیی‌، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌، دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاریی، دامه‌زراندن‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كار ده‌كه‌ن.

له‌ئه‌نجامی‌ پێكدادان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هێزە ئەمنییەكان‌و خۆپیشاندەرانیش تائێستا ده‌یان خۆپیشانده‌ر كوژراون‌و سه‌دانی‌ دیكه‌ش برینداربون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×