2020-01-23   1321     
تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی ئەمەریکاوە رایگەیاند لەدوای هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) بەنیازە سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت ) له‌عێراق دابنێت.
ئاوێنه: فۆكس نیوز ئاماژه‌ی به‌وه دەکات ده‌نگۆی بڵاوه‌پێكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) دوای ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ئاكامی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بریندار بون‌و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراون.
به‌رپرسێكی باڵا له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌فۆكس نیوزی راگه‌یاندوه ''ئێمه به‌دووری ده‌زانین ئێران به‌مووشه‌كی بالیستی هێرش بكاته سه‌رمان، له‌وانه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و بنكانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی( پاتریۆت) دابنێنین''.