ع]راق پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی حەوت وڵات راگرت
  2020-02-26       500       

حكومەتی عیراق بڕیاریدا بە راگراتنی پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی حەوت وڵاتی جیهان بەمەبەستی رێگڕی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە بە پێی بڕیارێك داوایان لە باڵیۆزخانەكانیان كردوە پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی چین، ئیتاڵیا، كۆریای باشور، ئێران، تایلەند، سەنگافورە لەگەڵ یابان رابگرن.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بۆ رێگرییە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیدا دوای ئەوەی بە شێوەیەكی زیاتر لەو حەوت وڵاتە كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×