وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
رایگه‌یاند، چوار كه‌شتی بارهه‌ڵگری بازرگانیی مه‌ده‌نی كه سه‌ربه وڵاتانی
جیاجیان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روبه‌ڕوی كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه بونه‌ته‌وه له‌نێو
ئاوه ئیقلیمییه‌كانی وڵات‌دا.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئیمارات روداوه‌كه لهكاتێكدابوه كه ئه‌و كه‌شتیانه به‌ره‌و كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی
نزیك له هه‌رێمی "فه‌جیره"و نزیك له ئاوه ئیقلیمییه‌كان له ئاوه
ئابورییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیماراتدا به‌ڕێوه‌بون.
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه لایه‌نه پهیوهندیدهكان
ته‌واوی رێوشوێنه پێویسته‌كانیان گرتۆته‌به‌رو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌چۆنییه‌تی روداوه‌كه
به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆ و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
لێكۆڵینه‌وه، ئه‌نجامه‌كانیان بۆ به‌رزده‌كه‌نه‌وه دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كرده‌وه تێكدهرانهكه هیچ زیانێكی گیانی و
برینداربونی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و هیچ ماده‌و وزه‌یه‌كی زیانبه‌خشیش له‌و كه‌شتیانه‌وه،
دزه‌ی نه‌كردۆته ناو ئاوه‌كان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه كاره‌كان له به‌نده‌ری "فه‌جیره"
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌بێ هیچ وه‌ستانێك به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه روداوه‌كه له‌نێو به‌نده‌ره‌كه رویداوه دورن له
راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌و به‌نده‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی له‌كاره‌كانی
به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ئه‌و كه‌شتییه بازرگانیانه به كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی
كارمه‌ندانیان په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره‌و جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه
پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتییه‌كانی به‌جێبهێنێت بۆ رێگریكردن
له‌هه‌ر لایه‌نێك كه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی ده‌دات،
چونكه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.