یٔایا پرسی ڕیفراندۆم ئێستا لەگیرفانی کوردا وەک تاپۆی ڕەش وایە، یاخود داوێک بوو بۆ کورد دانرا بو؟!

د. ئەنوەر ئەبوبەكر كەريم
  2020-09-25     525
 یٔەگەرچی لەدەستوری عێراقدا وشەی "گشت پرسی یا ڕیفراندۆم -الاستفتا‌ء" لەمادەی ١١٩ دا بۆ پرسی بەھەرێمکردنی پارێزگایەک یاپتر لە پارێزگایەکی عێراقدا ھاتووە، چونکە زۆربەی گەلەکەی لەساڵی ٢٠٠٥ وە بەشێوازێکی دیمکراسیانە دەنگیان پێداوە، کەچی لای ئێمەو عێراقییەکانیش تا ئێستا بووتە وشەیەکی نامۆو دزێوو بوغزێنراو لەبەریٔەوەی گشتپرسی ، ڕیفراندۆم جۆرێک لەبڕیاری دیمکراسیەت و چارەنوس سازی بەشێک لەگەلی عێراقی مەینەت بارو ستەم دیدەی تێدایە!.
یٔەگەربەموجەڕەدی و بەشێوەی یٔەکادیمی و بێلایەنانە بۆیٔەو پرسیارەو وەڵامەکەی بچین دەتوانین بڵێێن: لەبنەڕەتدا ھەموکوردێکی مەردو دڵسۆز بەخاک و نیشتمان وگەلەکەی پرۆسەی ڕیفراندۆمی زۆر پێباش بووە، ھەریٔەوەش بوو ڕێژەیەکی زۆری بەرچاو دەنگی بۆسەربەخۆیی داوبوو، بەدەر لەویست وخواستی داواکارانی یٔەوڕیفراندۆمە! 
بەڵام بەڕچاوکردنی چۆنیەتی و کاتی یٔەوڕیفراندۆمە کەڕەخنەی لێدەگیرێ، لەبەریٔەوەی ناحەزو دوژمنانی کورد لەگەڵ فاکتەری دەرەکی کلکیان تێک یٔاڵاندبوو بۆیٔەوەی ڕیفرندۆمە بکەن بەپاساو بۆ لەناوبردن و لەباربردنی یٔەم قەوارە کوردییە کەیٔێستا لەکوردستانی عێراقداھەیە!
بەڵێ : لەم ڕووەوە ڕیفراندۆم خراپ بوو، چونکە زۆر خراپ شکایەوە، لێکەوتەکەشی یٔەوەبو ١٦ ئۆکتبەری دروست کردو نیوەی کوردستانی ڕزگار چووەوە ژێرحوکمی پۆستاڵی ڕەشەوە ! ھاوشێوەی کاتەلۆنیای یٔیسپانیا کەیٔەوانیش وەکو گەلی کورد پترلە پێنج ملوێن کەس و لە ساڵی ١٩٧٥ وە، داوای سەربەخۆیی دەکەن لەوھەرێمەدا گشتپرسیان یٔەنجامداو بەردەوامیشن، دیسانەوە دوای نیو سەدە لە ١٠/١ /٢٠١٧ داوەک چۆن گەلی کورد لە ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٧ داڕیفراندۆمی کرد،  یٔێستاش لەوڵاتە وەک جەژنێکی میللی و نەتەوەیی ساڵانە یادی یٔەوساڵە دەکەنەوە ... کەواتە: ڕیفراندۆم شتێکی نامۆ نییە بەڵکوپرۆسەیەکی ڕەوای جیھانی دیموکراسییە...
یٔینگلیزەکان وشەیەکیان ھەیە کەدەڵێن : کورد زۆر زیرەکە زۆر یٔازایە بەڵام کورتبینن، واتە ژیری لەگەڵدانییە! یٔەم حیکمەتە ڕێک بەسەر پرسی ڕیفراندۆمدا جێ بەجێ یٔەبێت .
ھەرچۆن بێت کەسانێک کەبوون بەھۆکاری ڕیفرندۆم و وەھەمو بوون بەھۆی سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆمەکە، یٔەگەر سەریان نەکردایەتەپول وپارەپەرەستی دەچونە ھاوشانی سەرکردە نەمرەکانی کوردو ناویان لەمێژوی نەمریدا تۆماردەبوو دەمایەوە !
یٔەوەش لەبیر نەکەین نەرێنی حیزبایەتی چەرخی بیستەمی کوردایەتی دووەمین فاکتەری ماڵ وێرانی کوردبو بۆ سەرنەکەوتنی ڕیفاندۆم، چونکە حیزبایەتی ناوکورد کەبووە بەنەگبەتایەتی نەدەبوودروست ببوایە پاش ڕزگار بوون نەبێت، 
بەنمونە: فەلەستینییەکان ھەتا یەک دەست و یەک دەم و یەکچاوبوون لەھەمو لایەکەوە یارمەتی یٔەدران بەپاڵەوانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دادەنران، بەڵام یٔێستا بەھۆی نەگبەتایەتی حیزبییەوە بوون بەپارچە پارچە لەکولەکەی تەڕیشدا ناویان نەما!!! ھەرچەندە یاسایەکییان بەناوی" قانون النكبە-یاسای نەگبەتی" دەرکردووە بۆ نەمری و یادوەری فەلەستینیەکان .     
بیرۆکەی فیدڕاڵی و ڕیفراندۆم لەم ھەرێمەدا باش نەشلێرابو، ھەروەکو حوکمە لامەرکەزێکەی صەدام حسین بو کە بەلوتەلاوە دای بەگەلی کورد، بوو بەبنەمای یٔەم فیدڕاڵییەی کەیٔێستالەم ھەرێمەدا ھەیە. 
بمانەوێ و نەمانەوێت یٔەوڕێفراندۆمەش ڕۆژێ لەڕۆژان یٔەگەر نەیش بێتە تاپۆی ڕەش دەبێتە بەڵگەیەکی بڕەری مێژوویی بۆسەربەستی کورستان ... یەکێ نەمرێ یٔەوە ھەردەبینێ.
ھەربەم بۆنەیەشەوە: گەورە ترین ھەڵەی مێژویی صەدام کەخزمەت بوو بەھەمو گەلی کورد یٔەوەبو، کەھەولێری قەڵاو منارەی کردە پایتەختی ناوچەی حوکمی زاتی کوردستانی باشور، چونکە یٔەوشارەی لەبەتورکمان بوون بۆ ھەتا ھەتایەڕزگارکرد لەچاوو دەم و تەماحی تورکیای پاراست، چونکە یٔەوەی جێگەی سەرنج بوو لەوکاتەدا، وەک ڕوناک بیران و پیاوماقوڵانی کورستان باسی دەکەن، لە: 90% خەڵکی ھەولێر بەڕانکو جۆغەو کڵاشی کوردییەوە بە تورکمانی قسەیان دەکرد!!! بەڵام لەپڕێکا ھەستیان کرد کەیٔێمە کوردین بۆ بەتورکومانی قسەبکەین!؟ بەڵگە بۆ یٔەمە دانیشتوانی یٔێستای ھەولێرن ... بەڵام لەوانەیە یٔێستا ئەوبەڕێزانەی پشتوێن و کڵاش و ڕانکو چۆغەکەیان بەتەواوەتی چەسپاندووە پەشیمان بن وەھەقیشیانە، چونکە یٔێستا یٔەگەر بەتورکومانی بمانانایەتەوە قازانج تریان بوو! چونکە ھەم دەسەڵاتی ھەرێم زیاتر مامەحەمەییان بۆ دەکات و ھەم دەوڵاوتی دراوسێش باشتر پاسیان دەکات !!!  
 دووبارەی دەکەمەوە( بمانەوێ و نەمانەوێ): یٔەم خەڵکەی کەیٔێستالەبەرچاون، خۆشیان بێت یان ترشیان بێت، ھەروەک پێشینان دەمرن و دەچنە یٔەودیو پەردەی نەبوونەوە، بەڵام شاکارەکانیان دەمێنێتەوە، جایٔەگەر گەلەکەیان گەل بێت دەبێت سودیان لێ وەبگرن . ڕێک پرسی ڕیفراندۆمیش لەم بابەتەیە ....      
دیسان بەم بۆنەیەوە یٔامۆژگاری و تکام لەبەرپرسان و دەسەڵات دارانی کورستان یٔەوەیە: کەواسەد ساڵ بەسەر پەیمانی گڵاوی سایکس بیکۆ تێپەڕی. یٔەوڵاتانەی کەیٔەو پەیمانەیان بەستبو یٔێستادەیانەوێت لایەکی خێر لەکورد بکەنەوە. یٔەگەر پرسێکیان لەوڕووەوە پێکردن تکایەنەچن بیکەن بەدەستەگوڵ و بیبەنەوە بۆ دۆژمنە ھەرێمێکان کەیٔەوەندە دوژمنن یٔەگەر لەبەھەشتا تاقەکوردێک ببینن لەوێدا یٔیختیاری جەھەننەم دەکەن دەچن بۆ جەھەننەم! نوێنەریان یٔەردۆغان بو، کە بەیٔاشکرا فڵتانی: یٔەگەر دەوڵاتی کوردی لەیٔەمەریکای باشور یا لەسەر یٔەستێرەی مەریخیش دروست بکرێت یٔەوە یٔامادەم یٔەودەوڵەتە تێک بدەم ....
کەواتە ئەی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان: یٔەگەر ڕیفراندۆمەکەمان سەدجاری تریش "قت و فت بکرێت" باشترە لەوەی یەکجار نھێنی و نێتی خێری یەکێ لە داڕێژەرانی سایکس بیکۆ بۆ گەلی کورد بکەینە "دەستەگوڵ" و بۆدوژمنانی گەلی بەرین ، چونکە لەجێی ڕیفراندۆم دەبێتەوە بەڵام ھەرگیز لەجێی "دەوڵەت ڕوخاندن نابێتەوە!!!


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×