نەوشێروان ‌و شەڕی کەسنەزان

م . گۆران
  2020-10-05     724
   م.گۆران

لەدوای  داگیرکردنی دوا پێگەی پارتی کە لقی دوو بوو ، یەکێتی هەوەسێکی پەیدا کردبوو ، وەک دەڵێن گڤەی سمێلی دەهات لەلایەکی دی باری کۆمەڵانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدابوو .باری ئاسایش  ناجێگیرو و ئابوورییەکی داتەپیو لە ئارا دابوو..
هەستێکی ئاڵۆزو تارماییەکی رەش باڵی بەسەر شاری هەولێردا کێشابوو.
   با ئەوەش بڵێم بەر  لەکۆتایی هێنانی‌ دواپێگەی پارتی لە هەولێر و وداگیرکردنی لقی دوو..کەئەوکات کاک کۆسرەت نەیدەویست و، هەوڵی دەدا لقی دوو داگیر نەکرێ و، دەیگوت با پەیوەندییەکانمان لەگەل پارتی نەپچڕێنین و ئەم سەرە داوە با بمێنێ.
 لەوکاتەدا لەبارەگەی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی بە سەرپەرشتی کاک کۆسرەت گرێدرا...دوو خاڵی سەرەکی  هەبوو بەپێویستی دەزانم باسی بکەم...
1-باروودۆخی ناو هەولێر
2-ئەمجارە یەکێتی کام هێز هەڵبژێرێ؟ ئەمریکا یا ئێران تا داوای هاریکاری لێبکات

  زۆربەی ئەو برادەرانەی ئامادە بوون ئێرانیان هەڵبژاردوو و هەندێکیش هەر قسەیان نەکرد، بەتەنیا من معارەزەی ئەم رەئیەمکرد و گوتم دەبێ روو لە ئەمریکا بکەین، چونکە:  دەولەتێکی بەهێزە ونەداگیر کەرەو نە هەتا هەتایە لەکوردستان دەمێنێتەوە و هیچ مەترسیەکی بۆکورد نیە.بەلام ئێران داگیر کەرو دوژمنی هەمیشەیی کورد وکوردستان بووە...کاک (ع.ف)کەئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو ،
بەمنی گوت ئەم قسەت بۆ کرد ئەمە دەگاتەوە ئێران و لەوانەیە (.........) گوتم باشە ئەگەر لێرە قسە نەکەم ئەدی لە كوێ قسە بکەم!؟ لە کۆبوونەوەکە بریار درا وەفدێک بنێرنە لای مامجەلال  ئەو کات لە کۆیە دادەنیشت د.فوئاد وبەندەیان دانا تا قسەی لەگەڵدا بكەن.  بەمەرجێ من رای خۆم  بەمامجەلال نەلێم تەنیا رای کۆمیتەی سەرکردایەتی پێبڵین.
شەو بەرێکەوتین سەعات دوازدەی شەو گەیشتینە کۆیە، لای مامجەلال، د. احمد چەلەبی ،زۆزانەی نوێنەری ئەمریکا لە کوردستان ئەویش لە وێندەر بوو. هەردووکمان لای مامجەلال دانیشتین کاک دکتۆر فوئاد  نامەکەی دایە دەستی و خوێندیەوە، د.فوئاد گوتی ئەمە رای کۆمیتەی سەرکردایەتیە ،من هەرقسەم نەکرد..پێشتر مامجەلالم  بەوشێوە تووڕە بوونە نەدیبوو،زۆر توڕە بوو، و بەدەنگی بەرز گوتی تازە بەو تەمەنە دەتانەوێ(دەستی بۆڕیشی برد) بمکەن بەجاش...قەڵەمەکەی دەرهێناو ئیستقالەی لە یەکێتی نووسی کاک دکتۆرفوئاد  هیچ قسەی نەکردو گوتی بابڕۆین...بەم شەوە درەنگە و،بەپەلە گەڕاینەوە هەولێر . نامەکەی مامجەلالم نەخوێندۆتەوە ،بەلام زانیم چی نوسیوە ! دیاربوو ئەو قسەیە گەیشتبۆوە ئێران !! بۆیە ئێران  پارتی و  بزووتنەوەی ئیسلامی  کوردستان  بەهاوکاری  ئێران هێرشێکی توندو  فراوانیان لەدەڤەری  سولێمانی و  هەڵەبجە هێنایە سەر یەکیەتی و ناچاریان کرد مامجەلال تەنازول بۆ  ئێران بکات) چەند رۆژێک دوای ئەمە لقی دوو داگیركرا.. هەولێر بە تەواوی کەوتە دەست یەکێتتی..لە ناو سەرکردایەتی دوو رای جیاواز  هەبوو .هەندێک دەیانویست پەرە بەشەڕەکە بدەن و هەندێکیش دەیانویست بەدوای چارەسەرێک دابگەڕێین، ئەو باڵەی داوای چارەسەری دەکرد ناویان لێنابوو باڵە ترسنۆکەکە،  باڵە حیزەکەشیان  پێ دەگوت زۆربەی هەولیرییەکان و چەند  ئەندامێکی سەرکردایەتی دیکەی لەگەڵدابوو، مەلا بەخیاریش لە باڵی ترسنوکەکان بوو...
 نەوشیروان  لەدەرەوە هاتەوە و ئەم هەلەی قۆستبۆوەو دەیوست دوا سەرکەوتن بە ناوی خۆی تۆمار بکات و پلانێکی بۆئەمە رێکخست کەهێرشێکی بەرفراوان بۆ سەرپارتی دەست پێبکا...پلانەکە بەم شێوەیە بوو : هێزێک لە کۆیە بەسەکردایەتی مەلابەختیار و هێزێکیش لەقۆلی کەسنەزان  بەسەرکردایەتی نەوشیروان  و شەوکەتی حاجی مشیر  لەیەک کاتدا هێرش بەرن و لە سەری رەشیش دەریان بکەن...نەوشیروان دوو مەبەستی هەبوو ..
1-کۆتایی پێهێنانی دەور و رۆڵی کۆسرەت.
2-لێدانی دەربێکی گەورە لە پارتی و سەکەوتنەکانی پێشووش بکاتە هی خۆی..کە لە کوردستانیش نەبوو.
لەو ماوەیەی کە هەولێر کەوتبووە دەست یەکێتی  هەوڵێکی جیدیش لە ئارا دابوو بۆ هێور کردنەوەی بارودۆخەکە دوور کەوتنەوە لەکاری توندوتیژیی و تۆڵە سەندنەوە  لە گەڵ هەوڵدانەکان هەر بەر دەوام بوون، دەزگاکەی ئێمە دەزگای مافی مرۆڤ زوو بەزوو مامجەلالمان ئاگادار دەکردوە...مام   رۆژێک کۆبوونەوەیەکی رێکخست لە نوێنەری خاچی سورو یوئێن و وەزارەتی ناوخۆ ومەکتەبەکەی ئێمە ....زۆرشت باسکرا...مامجەلال رایگەیاند کە( م.گۆران )بۆکاروباری ئاسایش لەهەولێر  جێگری منە ، بەدەستی خۆی بریارەکەی نووسی...لەدوای ئەمە مەڵبەند و دەزگاکانی حکومەت و پێشمەرگەش زیاتر گوێیان لە قسەی ئێمە دەگرت  لێژنەیەکمان پێکهێنابوو لە بەرپرسی مەڵبەند( عدنان  مفتی) و بەرپرسی پۆلیس  ئەحمەد موسا و بەرپرسی ئاسایش حاکم قادر...هەفتانە لە مەکتەبەی ئێمە  کۆبوونەوەمان دەکرد .
دوایی بەهۆی سەرکێشی نەوشیروان وهەندێ ئەندامانی سەرکردایەتی  هەمووی بە فیڕۆ چوو..هەر لەوکاتەی من بەرپرسی ئەمنی هەولێر بووم   زۆر بە وردی متابەعەی بارودۆخەکەم دەکرد بابێینە سەر باسەکە ...بەر لەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە سەختەکەی لێدەدرا بەشەوێک یادوو شەو بەرلەکۆبوونەوەکە چووم بۆلای مام جەلال ...رێگای دام قسە بکەم...بەم شێوەیە هاتمە گۆ...یەکیەتی لەشەڕەکاندا وەکو شەڕ سەرکەتووە ،بارودۆخی هەولێر لەڕوی بژێوی خەلکەوە زۆر خراپەو داتەپیوەو، ناتوانین کاروباری خەڵک راپەڕێنین ولێمان هەلدەقۆزنەوە، ئەگەر بەگوێی من دەکەی چەند زووە بڕۆ مەسیف کاک مسعود و پارتی بێنەوە هەولێر.بەهەر نرخێک بێت ئەم کارە ئەنجام بدە.
مامجەلال تەواوی  داواکەی منی قەبوول کرد.گووتی بەیانی لە کۆبوونەوەی سەر کردایەتی تۆ بیڵێ و من قەبوولی دەکەم، باشمان رێکخستبوو. کۆبۆنەوەکە لە ماڵی مامجەلال بوو....هەر لەسەرەتای کۆبوونەوەکە مام گوتی مبادەرە دەکەین و لەسەر
من رانەوەستا...بەلام دیار بوو پلانەکە ئامادە کرابوو  ، دەست بەمزایەدات کراو،وتیان هێرش دەکەین و، پارتی لە ناوچەکە دەردەکەین...لەدوای دانانی ساعەی سفر مەلا بەختیار لە کۆیە هێرشی کردو پارتی تا دەربەندی گۆمە سپان ڕاوناو پاشەکشەی پێکردن.. لە قۆلی کەسنەزان  هێرشەکە سەرەتا پارتی شکا لەدەروبەری کەسنەزان  پاشە کشەیان کرد و هێزەکانی یەکێتی تا سەرووی گوندی شەرەبۆت چوون..بەهۆی موقاوەمەی پارتی هێزەکەی یەکێتی راوەستێنرا  .دوایی دژە هێرشی پارتی دەستی پێکردوو هێزەکانی یەکێتی خراپ شکان و پاشە کشەیان پێکراو ، قوربانی زۆریشیان لە لەفەرماندەو پێشمەرگاکانی    دا...  
  بە کورتی تەواوی پلانەکانی نەوشیروان شکستی هێناو زیانێکی زۆر گەورەی مادی و مەعنەوی وگیانی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا ... نەوشیروان هەرکاتێ شکستی هێنابێ هەڵاتووەو کوردستانی جێهێشتووە. بۆیە جارێکی دی هەڵات و هەڤال و هاوڕێ و شەهیدەکانی جێهێشتئەمە راستییەكی تاڵ بوو، لە ئاییندەیەكی نزیك تاڵییەكانی تریش بە وردی دەخەمە روو.
بۆیە ئەم بابەتە درێژەی دەبێ

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×