بۆچی چیای گارە کرایە ئامانجی تورکیا؟​

هیوا سەید سەلیم
  2021-02-12     1047
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی نوێژی ھەینی رایگەیاندبوو، لە شەوێکدا دەچینە شنگال، پێشتریش چەندین جار ھەڕەشەی داگیرکردنی زیاتری لە رۆژئاوای کوردستان کرد بوو، کەچی لە پڕێکدا شەوی ١٠ شوبات ھێرشی کردە سەر چیای گارە کە دەکەوێتە قولایی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان، پرسیارەکە لەوەیە بۆچی سوپای تورکیا گارەی کردە ئامانج؟

- ئەردۆغان بەرنامەی داگیرکردنی شنگال و رۆژئاوای کوردستانی ماوە ئەگەر بۆی بچێتە سەر،  بەڵام سەرەتا ویستی لە رووی مۆڕاڵی ھێزی پەکەکە لە ناوچەیەکی گرنگی وەک گارە تێکبشکێنێت ئینجا پەلاماری سەر شنگال بدات. 

- بە رای تورکیا گرتنی چیای گارە واتا لێکدابڕانی ھێزی پەکەکەیە لەو ناوچانە، جگە لەوە مەبەستی بوو دەستی بگاتە ئەو سەربازە دیلانەی کە لای پەکەکە دەستبەسەرن.

- تورکیا ئۆپراسیۆن لە قوڵای خاکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات تا شەڕەکە بکاتە شەڕی کورد بە کورد.
ئەنجامەکانی دوو رۆژی ئەو شەڕە و شکستی پلانی سەربازی تورکیا و کوشتنی چەندین پلەداری سەربازی لە چیای گارە فەشەل بە تەواوی پلانە سەربازیەی تورکیا دینێت.

زانیاریە تایبەتیەکانی بەدەستمان گەیشتووە باس لەوە دەکەن، کە سوپای تورکیا گەرەترین زیانی بەرکەوتووە، تا ئێستا تەنیا مەرگی ئەفسەرەکانی راگەیاندووە.

پێدەچیت شەڕی گارە بەدەردی ئۆپراسیۆنەکانی سالانی رابردوو بە شکست بۆ سوپای تورکیا تەواو بێت . بۆیە ئەوەی گرنگە ھێزە کوردیەکان خۆیان لە شەڕی کورد – کورد بپارێزن. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×