ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران، ڕۆڵی پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات.

جەلال هۆرێنی
  2022-09-26     369

ڕووداوەکانی ئەم چەند رۆژەی ڕۆژهەڵات و گەلانی ئێران ، قۆناغێکی نوێی بەهێزی چالاکی مەدەنی بوو، لەدژی دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی.

کێشەکان لەمێژە پەنگی خواردوەو بەدوای کاتدا دەگەڕا، ژینا ئەمینی بووە سەرمەشقی  ڕاپەرینەکان و دەنگە ناڕەزاییەکان.

 ژینا گەلانی ئێرانی پێکەوە کۆکردەوەو دەنگەکانی یەکخستن. کوردەکان دەستیان پێکردو ئەوانیتریش هاتنە مەیدان و  خەمی هەمووان بووە، خەمی ئازادی و دادپەروەری و نەمانی  چەوسانەوە و سەرکوتکردن. ئێرانیەکان بەکورد و نەتەوەکانی ترەوە تینوی ئازادی و نەمانی رژێمێکی کۆنەپەرستن.

لەمێژووی کورددا بۆ یەکەمجارە نەتەوەکانیتر هاوهەڵوێست دەبن لەگەڵ ئازارەکانمان، ئەوەی فارسەکان و ئازەریەکان ئەمجارە کردیان سەرەتای هاوپشتیوانیەکی باشە بۆ ئاسۆکانی داهاتووی گۆرانکاری لە ئێران.  هەرچەندە فارس هەرکامیان دەسەڵات بگرنە دەست، بەرامبەر کورد یەک سیاسەت و ئامانجیان هەیەو  زیاتر  بیر لە پاراستنی ئێران دەکەنەوە.

 

ڕۆڵی حزبەکانی ڕۆژهەڵات

 

باشترین کار کە کردوویانە ، ئەوەیە بەشداری ڕاستەوخۆیان نیە، چونکە بەبەشداری حزبەکانی ڕۆژهەڵات، قوربانیەکان زیاد دەبن و وێرانکردنی گوند و شارەکان دەبنە ئامانجی رژێم.کە دەڵێم حزبەکانی رۆژهەڵات مەبەستم هەموویانە.

ئەم خۆپیشاندانانە، ئەوەی بە جیهان ووت، ئێران هەنگاوەکانی پوکانەوەی نزیکە، تەنها پێویستی بەکاتە، کات بۆ ئەوەی گۆڕانکاریەکانی ئێران جیاواز بێت لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و عێراق و  بەناو بەهاری عەرەبی.

پێویستە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش لە لایەک ریزەکانی خۆیان زیاتر یەکخەن وە له لایەکیتر  وانە لە ئەزموونە خراپەکەی هەرێم وەرگرن، وە خاڵە لاوازەکانی رۆژئاواش بکەنە وانە بۆ داهاتوویان.

رژێمی ئێران لەڕووی میدیایی هەموو هۆکارەکانی خستۆتە پاڵ حزبەکانی ڕۆژهەڵات، لەم دوو رۆژە تۆپبارانی بارەگاکانی کردوەتە ئامانج، بۆ یەکەمجارە میدیای ئێرانی  مانشێتی رۆژنامەکانیان لۆگۆ و ناوی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتە.

ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دەستکراوەبن لە کوشتن و تیرۆر و زیندانیکردن و وێرانکردن.

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×