بزوتنەوەی گۆڕان لەنێوان هەڵچون‌و ئارامیيدا

د. سالار عوسمان
  2019-02-19     957
- بزوتنەوەی گۆڕان ھێزێکی سیاسیی گرنگ و کاریگەرە، ئەوکات، کە لە نێو یەکێتیی نیشتیمانی دابوون و دواتر کە جیا بوونەوە و دواتریش، کە بوونە ئۆپۆزیسیۆن و ئێستایش، کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕێککەوتوون ھەر گرنگ و کاریگەرن، چونکە خاوەن دیدگا و دەنگ و سەنگی خۆیانن و دەتوانن لە ھەر قۆناغێکدا ڕاست یا ناڕاست، کاریگەرانە ھەنگاو ھەڵێنن!..

- جارانیش، کە ملی ناڕاستەڕێیان گرتبوو و دەیانویست لە ڕێگەی ھەڵچوونەوە سیاسەت بکەن و میدیایەکی ھێرشبەر و بەشێک لە شەقامیشیان دەگەڵ خۆیاندا ماندوو کرد و ئاکام ھیچی ئەرێنی لێ شین نەبوو، ھەر گرنگ و کاریگەر بوون، لێ بە ئاراستەی ھەڵچوونە سیاسییەکە، کە ھەم خۆیان و ھەمیش کوردستان قازانجی لێنەکرد و بەڵگەیش بۆ ئەم قسەیە، لە کورتیدانی دەنگەکانیان بوو، کە ڕێک بوو بە نیوە، واتە لە بیست و چوار کورسییەوە بوون بە دوانزە کورسی !..

- ئێستایش، کە ئارام بیردەکەنەوە و دەیانەوێت، وەک لە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی دوێنێ لەگەڵ پارتی ئاماژەیان بۆ دەستەواژەی (کەناری ئارامی )کرد، ئارام سیاسەت بکەن و ئارام بێنەوە نێو حکومەت و ئارام میدیایەکەیان بخەنە گەڕ و ئارام دەستبار لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بگرن، ھەر گرنگ و کاریگەرن، لێ ئەمجارەیان بە ئاراستە دروستەکە، کە دواجار کوردستان و حکومەتی ھەریم و ھاوڵاتیانیش قازانجی لێ دەکەن !.

- ڕوون بۆوە و بۆ ھەموو لایەک سەلما، کە ئەگەر لە پرۆسەی سیاسیدا خاوەن ڕستەیەکی باشیش بیت لە نێو پەرەگرافی ھەڵچووندا، نە ڕستە دەگاتە مانا و نە پەرەگراڤ دەتوانێت بووندار بێت، ئەوکات و ئێستایش و بۆ سبەیش ئەم بۆچوونە ھەر ڕاستە، بۆیە ھەقە بزوتنەوەی گۆڕان و ھەموو ئەوانەی، کە بە ھەڵچوونەوە سیاسەتیان کرد و جگە لە بەشێکی وێنەکە، قودرەتی بینینی ھەموو وێنەکەیان نەبوو، ئەمجارەیان چاو بشۆن و ھەموو وێنەکە بە ڕوونی ببینن، ھەموو وێنەکە واتە ھەموو نیشتیمان!..

- ئێمە ڕاست بووین، کە دەمانگوت، نیشتیمان با کۆکەرەوەمان بێت، ئێمە ڕاست دەرچووین، کە دەمانگوت، ھەڵچوون درەختێکی زڕە و گوڵ دەر ناکات، ئێمە ڕاست دەرچووین، کە دەمانگوت، ڕەخنە و ناڕەزایی و خۆپیشاندان و بایکۆت دەبێ وڵات پتەو بکات، نەک لەبەریەکی ھەڵوەشێنێتەوە !..

-ئێمە و ئەوان و ئەوانیتریش یەکین و نیشتیمان ھی ھەموومانە، ئومێدەوارین ئەمجارەیان بزوتنەوەی گۆڕان ئارام سیاسەت بکات و سوودی لە ڕابردوو وەرگرتبێت و ھەموو لایەکیش، بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە ئارامتر لە جاران، شەمەندەفەری حوکمەتداریی بخەنە ڕێ، رێیەک، کە تیایدا ھاوڵاتیان خێر و بەرەکەتەکەی وەرگرنەوە و لە سایەیدا ژیان و گوزەرانێکی شایستەتریان بۆ مسۆگەر بکرێت !..

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×