هێز، متمانە، ئانارشیزم
هۆگر عومه‌ر
2019-10-22   908
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێکی گەورەی ناڕەزای و پاڕانەوەی گەورەی سیڤیل و میدیای کوردیمان بینی لە هەمبەر بڕیارێکی سەربازی سەرۆکی ئەمریکا بەجوڵە پێکردن و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە چەند ناوچەیەکی سووریادا. بۆ کورد بە گشتی ئەمە وەکو خیانەتی ئەمریکا بەرامبەر بە کورد دەبینرا. وەکو ئەوەی ئەمە تاکە ڕووداوای لەو چەشنە بووبێت، پێشتر هاوشێوەی ئەمە ڕووینەدابێت. له مێژووی خۆیدا ئه‌مریکا شتانێکی زۆریکردوه که به‌ڵێنی دابوو نه‌یکا، وه به پێچه‌وانه‌وه شتانێکی زۆرشی نه‌کردوه که به‌ڵێنی دابوو ئه‌نجامی بدات.
له سیاسه‌تی نێودهوڵهیدا چیرۆکێک هه‌یه که پێی ده‌وترێت چیرۆکی میلیان. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ۲٤۰۰ ساڵ پێش ئێستا له یۆنانی کۆن و به دیاریکراوی له ئه‌سینا- ئه‌وه‌ی که پێی ده‌وترێت دایکی دیموکراسی و یه‌کسانی، وه له‌و کاته‌شدا ئه‌سینا شوێنێکی زۆر گرنگ بوو، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر دیمکراسیهکهی به‌ڵکوو ئه‌فلاتۆن و سوکرات و هه‌موو ئه‌م که‌سایه‌تیه گرنگانه له‌وێ ده‌ژیان. له‌و کاته‌دا شه‌ڕێک هه‌بوو به ناوی شه‌ڕی پیلۆپۆنیزیا له نێوان ئه‌سینا ویه‌کێک له دووژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی به‌ناوی سپارتا. وه له‌م نێوه‌نده‌شدا دوورگه‌یه‌ک هه‌بوو به‌ناوی دوورگه‌ی میلۆ که نزیکه‌ی ۱۱۰ کیلۆمه‌ترێک له گریکه‌وه دوور بوو وه بێلایه‌ن بوو له‌و شه‌ڕه‌دا. ئه‌سینا هێزێکی گه‌وره‌ی نارده سه‌ر میلیان و داوای لێکردن له‌شه‌ڕدا پشتیان بگرن و پاره و هاوکاری مادی ئه‌سینا بکه‌ن.
میلیانهکانیش زۆر ئایدیالیستیانه بیریان ئه‌کرده‌وه و پێیان ووتن ئه‌مه ئه‌خلاقی نیه ئێوه هه‌ڕه‌شه‌مان لێئه‌که‌ن و هێز ئه‌هێننه سه‌رمان له‌کاتێکدا ئێمه بێلایه‌نین و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کمان له‌سه‌ر ئێوه دروست نه‌کردووه. وه پێیان ئه‌ڵێن ئێوه پێتان ده‌وترێت ئه‌سینیه‌کان که به ڕۆحی دیمکراسی و دادپه‌روه‌ری سه‌یر ده‌کرێن. به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌سینیه‌کان وه‌ڵامێکی جه‌رگبڕبوو، وه‌ڵامێک بوو که پێویسته هه‌موو لایه‌ن و سیاسیه‌ک به‌ڕوونی لێی تێبگات. وه‌ڵامه‌که ئه‌وه‌بوو که "به‌هێزه‌کان ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن، وه لاواز و بێهێزهکانیش ئه‌و ناسۆریه ده‌چێژن که پێویسته بیچێژن" دوای ئه‌وه‌ی میلیانهکان ڕازی نه‌بوون به‌و داواکارییه‌ی ئه‌سینا، دوورگه‌که داگیر کراو پیاوه‌کانیان کووژران و ژن و مناڵه‌کانیش وه‌کوو کۆیله فرۆشران.
ئه‌م چیرۆکه به‌درێژای مێژوو وه هه‌تا ئێستاش به‌چه‌ندین شێوازی جیا جیا دووباره بوه‌ته‌وه، که به‌هێزه‌کان ئه‌وه‌یان کردوه که ویستویانه، وه لاوازه‌کانیش چه‌وسێندراونه‌ته‌وه. وه ئه‌مه وه کو به‌رچاوڕوونیه‌کی مێژووی ده‌بینرێت بۆ ئه‌وه‌ی زلهێزه‌کانی پێ بناسی، که هه‌رشتێک بێت ئه‌یکه‌ن بۆ به‌هێزبوونی خۆیان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه ئه‌خلاقیانه‌ی که‌باس ده‌کرێت. ئه‌و ووته‌یه‌ی کا باسکرا له ئێستاشدا به هه‌موو شێوازێک ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و هه‌موو ئاوارانه بکه‌ین له جیهاندا، سه‌یری وڵاتانی لاواز بکه‌ین که ساڵانی هه‌زاران که‌س به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ده‌مرن، ته‌نها له ساڵی ۲۰۱۷ دا ۰۰۰ ,۲٦٥منداڵی خوار ته‌مه‌ن ٥ ساڵ له جیهاندا به‌هۆی مه‌لاریاوه مردوون، که به گشتی له ووڵاته هه‌ژاره‌کاندا بووه. ئه‌مانه نه‌مردن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌لاریایان هه‌یه، چونکه له‌وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند یان ئه‌و تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه نابن یان که تووش بوون به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، به‌ڵکو ئه‌مانه مردن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی که هه‌ژارن وه هه‌ژاره‌کانیش پێویسته بچه‌وسێنرێنه‌وه.
خاڵێکی تر که پێویسته ڕوون بیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئهسهردهمهی ئێمه تیایداین سیسته‌می جیهانی سیسته‌مێکی ئانهرکیه، به‌و مانایه‌ی که هیچ هێزێک له‌سه‌رووی ده‌وڵه‌ته‌وه نیه که ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت سنوورداربکات بۆ ئه‌نجامدان یان نه‌دانی کارێک، بۆپابهندبوون یان نه‌بوونی به ڕێککه‌وتنامه‌یه‌ک. هیدلی بووڵ پرۆفیسۆری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له زانکۆی ئۆکسفۆرد له نێوان ساڵانی ۱۹۷۷-۱۹۸٥، پێی وایه سیسته‌می سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نارکی دامه‌زاوه، به شێوازێک که هیچ هێزێک نیه له‌سه‌رووی ده‌ڵه‌ته‌وه وه هه‌موو ده‌وڵه‌تێک سه‌روه‌ری ڕه‌های خۆی هه‌یه.
به هه‌مان شێوه کینز واڵتز یه‌کێک له هه‌ره به‌ناوبانگترین سکۆڵه‌ره‌کانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پێی وایه نه‌بوونی هیچ هێزێک له سه‌رووی ده‌وڵه‌ته‌وه مانای وایه که ده‌وڵه‌ته‌کان ته‌نها ده‌توانن پشت به خۆیان ببه‌ستن بۆئه‌وه‌ی بمێننه‌وه له سیسته‌می جیهانیدا. واڵتز پێی وایه شه‌ڕ ڕووده‌دات چونکه هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگربێت له ڕوودانی. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستاش تۆماس هۆبز پێناسه‌ی سیسته‌می جیهانی ده‌کات به شه‌ڕی هه‌موان دژی هه‌موان.
هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن تاکو ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزت نه‌بێت وه هێزێکی سه‌ربازی و ئابووری به‌هێزت نه‌بێت که به‌رگریت لێبکات، ده‌بێت بچه‌وسێنرێیته‌وه، چونکه سیسته‌می جیهانی وا ده‌خوازێت و هیچ شتێکیش ڕێگر نیه له‌مه.
لۆژیکی به‌هێزه‌کان ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت و لاوازه‌کانیش ده‌بێت بچه‌وسێنرێنه‌وه له مێژووی ئه‌مریکادا پاشخانێکی دوورودرێژی هه‌یه، نه‌ک ته‌نها له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵکو له‌ئاستی ناوخۆشدا ئه‌مه ڕاسته. به‌درێژای مێژوی ئه‌مریکا حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌مریکا چه‌ندین ڕێککه‌وتن و په‌یماننامه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکیه ڕه‌سه‌نه‌کاندا ئیمزا کردوه، به‌ڵام هه‌مووی یه‌ک له دوای یه‌ک شکێنراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌هێز بوون و ئه‌مریکیه ڕه‌سه‌نه‌کانیش بێهێز.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا چه‌ندین نموونه هه‌ن، دیارترینیان ڕێککه‌ووتنی ئه‌تۆمی ئه‌مریکا و کۆریای باکووره له ساڵی ۱۹۹٤. ڕاسته که کۆریای باکوور به ته‌واوی پانهبهندی ڕێککه‌وتنامه‌که نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مریکا هه‌رگیز هیچ خاڵێک له خاڵه‌کانی ڕێککه‌وتنامه‌که‌ی جێبه‌جێنه‌کرد، به‌تایبه‌ت لادانی سزای ئابووری که‌به‌ڵێنی دابوو لایبدات. ستیڤن بۆسۆرپ، دیپلۆماتکاری پێشووی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنامه‌که ده‌ڵێت "دوای دوو هه‌فته له ئیمزاکردنی، ڕێککه‌وتنامه‌که به بێ دایک و باوکی مایه‌وه".
نموونه‌کی ترله له‌شکاندنی به‌ڵێن، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوو به‌رامبه‌ر لیبیا، که ئیداره‌ی بووش باوه‌ڕیان به قه‌زافی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به پشکنه‌ره ئه‌مریکیه‌کان بدرێت داخلی وڵاته‌که ببن و هه‌موو به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی قه‌زافی تێکبشکێنن. له به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی بووش به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدا که چاره‌نووسی ئه‌و وه‌کو سه‌دامی لێ‌ناکات و هه‌وڵنادات له ده‌سه‌ڵات دووری بخاته‌وه. به‌ڵام چه‌ند ساڵێک دواتر و له ئیداره‌ی ئۆباما، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بووشیان پشتگوێ خست و قه‌زافییان له‌ناوبرد. نمونه‌یه‌کی زیندووی تر ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه،که له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی پێشوودا ئیمزا کرا و له‌م ئیداره‌دا لێی ده‌رچوون.
له هه‌موو ئه‌م نموونانه‌وه پێویسته کوردانی ڕۆژئاوا و هه‌ر لایه‌نێکی تر فێر ببن که پشت به خۆیان ببه‌ستن و پارێزراوی خۆیان نه‌ده‌نه پاڵ هیچ وڵات و لایه‌نێکی تر. پێویسته ئه‌وه بزانرێت که ئه‌مریکا ڕێکخراوێکی خێرخوازی نیه یان لایه‌نێکی قازانج نه‌ویست نیه به‌ڵکو وه هه‌ر وڵاتێکی تر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری خۆی هه‌یه، وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر لایه‌ن و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی تر داده‌نێت.
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
Waltz, Kenneth N. Man, the State and War: a Theoretical Analysis. Columbia University Press, 2001.
Bull, Hedley. The Anarchical Society: a Study of Order in World Politics. Palgrave, 2002.
stephen walt- foreign policy.
هۆگر عومه‌ر
خوێندکاری دکتۆرا له‌به‌ڕێوه‌بردنی ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان/ ئه‌مریکا