دو قسەکەر

غالب محمد علی
  2020-02-13     1638

دو مرۆڤ، دو قسەکەری بەردەوام، لەیەک ڕۆژدا دو قسەیانکرد هەردوکی یەک مانای هەبو، هەردوکیان بۆخزمەتی بنەماڵە بو!

یەکەم کاک بەختیار"مەلابەختیار" تو ویژدانت برسیکردنی خەڵک و پێنەدانی حەقی کارکردنەکەی لەژێر ناوی پاشەکەوتدا ئەمە شۆڕشە یان سەرئێشەیە!

هەرئەوەندەمان پێبڵێن گرنگی و سودو بەهای ئەو قسەی بۆخەڵک چۆنەو چیە!،شۆرش لەپێناوەی خەڵك دەكرێت نەك لەپێناوی برسی كردنی خەڵك

دوەم بەڕێز برازاکەی فاروقی مەلا مستەفا خزمی کۆمپانیای قەیوان! جەنابی موتەسەڕیف کاک هەڤاڵ پێمان ناڵێی کاک نێچیر و کاک مسرور ئەوشتە موهیم وگرنگ و گەورەیە چیە کەبۆسلێمانی کردویان و خەڵک پێی نەزانیوە؟

ئەزانی کەدەڵێیت نازی سلێمانیان هەڵگرتوە ڕێک بیرم بۆلای دوعاشق دەچێت! خوانەخواستە نەڵێی ئەوانیش عاشقی بەرخۆدانی ئەمشارەن!

جەنابی پارێزگار ئەزانی پارێزگاری لەشارەكە ناكەی، بەڵكو هەمیشە پارێزگاری لەسەرۆكی حكومەتەكانی بنەماڵە دەكەی كە ئەم شارەیان چەوساندوەتەوە لەبەرئەوەی دەنگی ئازادی تێدایە، لەپێناوی دەنگە ئازادەكانی هەموو هەرێمی كوردستان دەجەنگێت مل داناخات و کۆڵ نادات هەرچەن دەچەوسێنرێتەوەهەربەردەوامە لەبەرخۆدان، زۆرمان لەدڵە...

وەسلام

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×