وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بە نرخێکی هەرزان گۆشت هێلکە و مریشک بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت
  2023-12-05       216       

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، ماددەی خۆراکی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە بازاڕەکان بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ وەكو یەكەم هەنگاو لە پارێزگای بەغدا و واست دەستی پێكرد، هاوکات هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2023، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا پێشنیارێك بۆ هەرزانكردنی نرخی مریشك، هێلكە و گۆشت لە بازاڕەكان هەبوو، ئەمڕۆ وەک یەکەم هەنگاو دەستی پێكرد.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری داوە کە مریشكی بەستوو و هێلكە بە نرخی هەرزان بە هاووڵاتییان بفرۆشێت و ئێستا لە پارێزگای بەغدا و واست دەستی پێكردووە‌، کە نرخی فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە بە كەمتر ٪45ـی نرخی بازاڕ دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×