پۆلیسی سلێمانی: پیاوێك لەلایەن ژنەكەی و دو منداڵییەوە كوژرا
  2024-06-13       597       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان تەرمی پیاوێك لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایەوە، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە ژنەكەی و دو منداڵی كوژراوەكە، بكەری تاوانەكە بون و هەر سێكیشیان دەستگیركراون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە بونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دو منداڵی كوژراوەكە، سەرەنجام و كەمتر لە چوار سەعات لێكۆڵینەوەكان، دەریانخست كە هاوسەرو دو منداڵی كوژراوەكە، بكەری تاوانەكە بون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا."

ئاماژەی بەوەشداوە"لە ئێستادا هەر سێ‌ تۆمەتبار (ج. ف. ح. لەدایكبوی 1987، هـ. هـ. م. لە دایكبوی 2008، هـ. ه. م. لە دایكبوی 2006) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×