محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه، زۆربه‌ی ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئابورییان هه‌یه و راشیگه‌یاند، چیتر رێگه به‌خۆدزینه‌وه له پێدانی باج نادرێت.
ئاوێنە: محه‌مه‌د شیاع سودانی له وتارێكدا له كاتی ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسی چاكسازی له سیستمی باج له عێراق رایگه‌یاند، "له ماوه‌ی ساڵێكدا له ته‌مه‌نی حكومه‌تی ئێستای عێراق، یه‌كێك له‌و پێنج كاره له‌پێشینه‌یه‌ی ده‌ستنیشانمان كردوه، چاكسازی ئابورییه و ئه‌م وشه‌یمان وه‌ك دروشم یان ئامانجێكی كاتی دانه‌ناوه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی و ده‌رئه‌نجامێكی حه‌تمی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌بنه‌وه هاته ئاراوه، كه زۆربه‌یان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئابورییان هه‌یه".
وتیشی، "ڕه‌نگه له یه‌كه‌م هه‌نگاو و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وا ده‌ربكه‌وێت كه سه‌ختی جێبه‌جێكردنی ئه‌م چاكسازییه هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه قۆناغێك كه تێیدا به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌كاربه‌ر، وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان هه‌ست به حاڵه‌تێكی قبوڵكردن و ڕه‌زامه‌ندی بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چاكسازیی ئه‌مڕۆی باج، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌م حكومه‌ته، نوێنه‌رایه‌تی په‌یامێكی گرنگ ده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی، كۆمپانیاكان، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئه‌م حكومه‌ته جدییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژینگه‌ی بازرگانی و چاكسازی له سیسته‌م و یاسادانان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای دامه‌زراوه‌یی بۆ زیاتر سه‌رنجڕاكێش بێت بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و كاركردن".
ده‌شڵێت، "كاریگه‌ری باجه‌كان، له داهاتی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕه‌نگده‌داته‌وه و بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری هاوڵاتی باشتر ده‌كات، پاره‌ده‌رانی ئه‌م باجانه هه‌ست به به‌شداریكردنیان له‌م گه‌شه‌پێدانه‌دا ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "كێشه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی به واقیعی كولتوری باجه‌وه هه‌یه، واقیعی ئێمه‌ش له‌م بواره‌دا له وڵات‌دا به ئازاره، به‌شێكی زۆری كێشه‌كه‌كان خۆدزینه‌وه‌ن له باج و ساخته‌كاری و ده‌وره‌دان له لایه‌ن هه‌ندێك بازرگانه‌وه، به‌جۆرێك كه ئه‌وان ده‌چنه بازاڕه‌كانی ناوخۆ بۆ كڕینی دراوی ڕه‌ق، نرخی دیاریكراوی فه‌رمی و پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی دیاریكراو بۆ كڕینی ئه‌و دراوه تایبه‌ته به‌جێده‌هێڵن كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه دیاریكراوه بۆئه‌وه‌ی باج نه‌ده‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كۆی گشتی هاورده‌كردن بۆ ساڵی 2022، به‌پێی داتاكانی ناوه‌ندی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، بڕی 43 ملیار دۆلار بوه بۆ كاڵا و خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان، له‌كاتێكدا داتاكانی دیوانی ناوه‌ندی ئامار ئاماژه به 16 ملیار دۆلار ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه به‌بڕی نزیكه‌ی 26 ملیار دۆلار كاڵا هاورده‌كراوه و باجیان له‌سه‌ر نه‌بوه، بۆیه ده‌بێت بڕی به‌فیڕۆدان له داهاتی داراییدا كۆتایی پێبهێننی، له لایه‌كی دیكه‌وه كاریگه‌ری كاره‌ساتبار له‌سه‌ر جۆراوجۆری پیشه‌سازی، بازرگانی و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ هه‌یه، ئه‌م بازرگانیانه ده‌وستن، ناتوانین به‌رده‌وام بین له پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان".