2019-08-21   742     
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا حكومه‌تی سعودیه ، ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ههموارانەی كه رێگه به ئافره‌تان ده‌دات به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوان گه‌شت بكه‌ن.
ئاوێنه: ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعودیه بڵاوكریکردۆتەوە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكردوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت و باری شارستانی و سه‌رجه‌م لقه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ناوچه‌كانی سعودیه ده‌ستیانكردوه به جێبه‌جێكردنی هه‌مواركردنه‌كانی سیسته‌مه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردن و باری شارستانی.
هاوکات لە راگەیاندکراوەکەدا هاتوە له چوارچێوه‌ی ههمواركردنهكاندا، بۆیه‌كه‌مجار له مێژوی سعودیەدا، رێگه به ئافره‌تان ده‌درێت به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوان گه‌شت بكه‌ن.
له رۆژنامه‌ی فه‌رمی سعوودیه‌دا بڵاوكرابویەوە، له بڕیارێکدا له دوی ئه‌م مانگه کە پێشنیاز كرابوو هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی دراون به پیاوان له ده‌ركردنی پاسپۆرت و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوان وه‌ك باوك، هاوسه‌ر، برا و ته‌نانه‌ت كوڕ، به ئافره‌تانیش بدرێت.