جارێكی دیكە حووسییەکان هێرشيان کردەوە سەر هێزەكانی ئەمریکا
  2024-01-31       359       

حووسییەکانی یەمەن بڵاویانکردەوە بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی جەنگی سەربە کەشتیگەلی ئەمریکا لە دەریای سوور.

یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی حووسییەکان لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، زانیاری سەبارەت بەو هێرشە خستەڕوو کە لە دەریای سوور کردیانە سەر کەشتیگەلی ئەمریکا.

سەریع باسی لەوە کرد کە بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی "USS Gravely"ی سەربە کەشتیگەلی ئەمریکا و، هێرشەکەشیان بۆ پشتیوانی کردنی گەلی فەڵەستین و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە.

وتیشی: "تەواوی ئەو کەشتیە جەنگییانەی ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور و دەریای عومان بەشدارییان کردووە لە هێرشەکانی سەر وڵاتەکەمان لە بازنەی ئامانجی سوپای یەمەندان".

سەریع ئەوەیشی خستەڕوو کە هەتا ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر غەززە و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەری، بەردەوام دەبن لە ڕێگریی کردن لەو کەشتیانەی سەربە ئیسرائیلن یان پەیوەندیان بەوەوە هەیە و بەرەو بەندەرەکانی فەڵەستینی داگیرکراو دەچن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×