لێپرسراوێکی ئەمریکا: سەعاتی سفر بۆ ھێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران نزیک بووەتەوە
  2024-02-02       461       

لێپرسراوێکی ئەمریکا رایگەیاند، سەعاتی سفر بۆ ھێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران نزیک بووەتەوە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا ھێرشەکە چەند رۆژ و ھەفتەیەک دەخایەنێت و بەھێزترین ھێرش دەبێت، بۆ سەر گروپە چەکدارەکان و چەندین پێگە لەدەرەوەی خاکی ئێران بە ئامانج دەگیرێن.

لای خۆیەوە، ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەوان نایانەوێت لەگەڵ ئەمریکا جەنگ دەستپێبکەن، بەڵام بە ھەموو توانایانەوە وەڵامی ھەر ھێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەریان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×